ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 16:30
1
ئانڕوا : یاساکانی کنێست هەڕەشە لە چالاکییەکانمان دەکا لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە
عەدنان ئەبووحەسەنە ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی ئانڕوا جەختی کرد :یاساکانی کنێست سەبارەت بە قەدەغەی هاوکاری لە گەڵ ئانڕوا هەڕەشە لە چالاکییەکانمان دەکەن لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە
2
درێژەی پەلاماری داگیرکەران
لە پەلاماری ئەمڕۆ شەمەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان و بوقاع 5 ئەندامی بنەماڵەیەکی لوبنانی شەهید بوون و چەن کەسیش بریندار بوون
3
گەمارۆیمەزارگەی نەبی شیمۆن لەلایەن سوپای تیرۆرەوە
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی گەمارۆی مەزارگەی نەبی شیمونیان لە دەڤەری شاری شەمعە لە باشووری لوبنان داوە بۆ ئەوەی بتوانن سەربازە بریندارەکانیان لەو ناوچەیە دوور بخەنەوە.
4
پشتیوانیی زۆرینەی زایۆنیستەکان لە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس
ڕاپرسییەکی نوێی کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی دەریخستووە کە لەسەدا ٦٩ی زایۆنیستەکان بەدوای ڕێککەوتنێکدا دەگەڕێن بۆ ئاڵوگۆڕی دەستبەسەرکراوەکانیان لەگەڵ یەخسیرانی فەلەستینی.
5
هێرشی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەربەندەری ئوم ڕەشڕەش
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆشەممە لە بەیاننامەیەکدا ٢ هێرشی بە خۆفڕی خۆی بۆ سەر ئامانجە گرنگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەندەری ئوم ئەلڕەشەڕەش (عیلات) لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.