تشرینی دووه‌م 17, 2024 09:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 11:30

1

هێرشی بێوێنەی حیزبوڵا بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو

ژێدەرە عبرییەکان ئێوارەی شەممە ڕاپۆرتیان دا کە بە هۆی هێرشی مووشەکیی خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان بۆ سەر شاری حەیفا لە فەلەستینی داگیرکراو، پێنج زایۆنی بریندار بوون.

 2

هێرشی درۆنیی یەمەن بۆ سەر بەندەری ئەیلات

سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە چەن درۆنی جەنگی ئامانجێکی ستراتژیکیان لە ناوچەی ام‌الرشراش (بەندری ئەیلات) لە فەلەستینی داگیرکراو کوتاوە.

 3

بەردەوامیی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی نەتانیاهوو

نەیارانی نەتانیاهوو دوێنێ هەروەک هەفتەکانی ڕابردوو لە تلاڤیڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە بوون.

 4

عێراق شوێنی پەلاماردانی وڵاتانی دیکە نییە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرلەنوێ جەختی کردەوە لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە نەیارەتی کردنی دەکارهێنرانی خاک و ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە.

 5

کوردانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە

پارێزگاری کەرکووک  دوێنێ داوای لە هەموو کوردانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ کرد کە بگەڕێنەوە شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان و لەناو خزم و کەسی خۆیاندا بن تا پڕۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت.

 6

زایۆنییەکان نیگەرانییەکی هاوبەشن بۆ هەموو ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو وتی: لە ناوچەکەدا هاوبیروڕایی و نیگەرانیی هاوبەش لە ئارادایە سەبارەت بە هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕژێمی زایۆنی کە کارتێکەر دەبێ لە سەر کۆنترۆڵ کردنی ماشێنی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی.

 7

سوریا هاوبەشی ستراتژیکی ئێرانە

وەزیری بەرەڤانیی ئێران شەوی ڕابردوو لە دیمەشق پێوەندییەکانی تاران و دیمەشقی ڕوو لە پەرە وەسف کرد و وتی: بە پێی ڕاسپێریی ڕێبەری مەزنی  شۆڕش، ئامادەین بۆ پاڵپشتی کردنی ئەم وڵاتە هاوڕێ و هاوبەشە ستراتژیکەمان.