تشرینی دووه‌م 17, 2024 12:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 13:30

 

1-

درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە

پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لە ٤٠٩ یەمین رۆژی شەڕیشدا هەر بەردەوامەو بەهۆیەوە، زیاتر لە٧٢کەس لە بەیت لاهیاو ٢٤ کەسیش لە دوو تاوانی کوشت وبڕ لە نوسەیڕات و ئەلبورەیج لە ئاکامی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکان، شەهید بوون.

 

2-

ئەنساروڵڵا: ئاڵای خۆڕاگریی بە ترۆر، ناکەوێ

نەسرەدین عامر، یاریدەری ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهادەتی محەممەد عەفیف ی بەرپرسی میدیایی و ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵا وتی: ئاڵای خۆڕاگری، ناکەوێ.

 

 

3-

ئەردۆغان: نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێ قەیرانە جیهانییەکان چارەسەر بکا

رەجەب تەییب ئەردۆغان- سەرۆک کۆماری تورکیا لەدیدار لەگەڵ هاوشانە بەرازیلییەکەی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گرووپی بیستدا وێڕای ئاماژە بە درێژەی شەڕ لە غەززە، جەختی کردەوە لە لاوازیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێشگرتن بە شەڕەکان و چارەسەریی قەیرانەکان لەجیهاندا.

 

.4-

هێرشی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە خۆفڕ، هێرشی کردۆتەسەر ئامانجێکی گرینگ لە بەندەری داگیرکراوی ئومم ڕەشاش.

5-

سەرژمێریی عێراق، ئاسایشی ئەو وڵاتە دەستەبەر دەکا

محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرژمێریی گشتیی حەشیمەت، بنەمای سەرەکییە بۆ چەسپاندنی سەقامی کۆمەڵایەتی، ئاسایشی و ئابوریی لەسەرتاسەری وڵاتدا.

 

6-

دیداری قاسم ئەلئەعرەجی لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی

لە دیداری دوێنێی قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڤڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەبارەی جێبەجێکرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان عێراق و ئێران، وتووێژ کرا.

 

.