ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
1-
دیداری باڵوێزی ئێران لە لوبنان لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش
موجتەبا ئەمانی باڵوێزی گیانبەختکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداری کرد و ڕێبەری لە دۆخی سەلامەتی خۆی ئاگادار کردەوە.
2.
حیزبوڵڵا هەواڵی شەهیدبوونی "محەممەد عەفیف"ی پشت ڕاست کردەوە
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا، هەواڵی شەهیدبوونی "محەممەد عەفیف"ی بەرپرسی میدیایی و راگەیاندنی حیزبوڵڵای پشت ڕاست کردەدوەو ناوبراوی بە باسکێکی بەهێز و ئەمانەتدار بۆ دەنگی خۆڕاگریی ناوبرد.
3.
بەقایی: شەهید محەممەد عەفیف، دەنگی خەڵکی لوبنان بوو
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی حاجی محەممەد عەفیف- ی بەرپرسی ڕاگەیاندن و میدیایی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، شەهید عەفیف، دەنگی میدیای گەلی لوبنان بوو.
4.
پەیامی سەرەخۆشیی شەهادەتی محەممەد عەفیف لەلایەن گرووپە فەلەستینیەکانەوە
جەهادی ئیسلامی، حەماس، لێژنەکانی خۆڕاگری، بەرەی جەماوەری و خەباتکارانی فەلەستینی لە بەیاننامەی جیاجیادا شەهادەتی محەممەد عەفیفیان سەرەخۆشی کردو پێیان داگرت؛ دوژمن ئاگادار بێ و بزانێ دەنگی خۆڕاگریی یان ئەو ترۆرانە، کپ ناکرێ.
5.
هەرەس هێنان بە سوپای ترۆر لەلایەن حیزبوڵڵاوە
حیزبوڵڵای لوبنان، بە ڕاگەیاندنی تاوپێدرانی هەڵمەتی مووشەکی و درۆنیی دژ بە بنکەوپێگەکان، شارۆچکەو سەربازگەکان و شوێنی گردبوونەوەی سوپای ترۆر لە فەلەستین و لوبنان، جەختی کرد لەسەر شکست هێنان بە سوپای ترۆر.
6.
درێژەی پەلاماری سوپای ترۆر بۆسەر فەلەستینیەکان
لە هێرشی سوپای ترۆر بۆسەر بەیت لاهیا، نوسەیڕات و ئەلبورەیج و خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە خان یونس ٩٦ فەلەستینی دیکە شەهیدو٦٠ کەسیش بریندار بوون.