ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 16:30
1-
کوژرانی سی چەکداری زایۆنی لە جەبالیا
بەپێی ڕاپۆری میدیاکان و لە ڕەوتی شەڕ و پێکدادانەکان لە جەبالیا هەڵکەوتوو لەباکوری کەرتی غەززە، سی ئەفسەر و چەکداری زایۆنی کوژران.
2-
نێوەرۆکی ئاگربڕی پێشنیارکراو دژ بە یەکپارچەیی خاکی لوبنانە
مستەفا بەیرەم ، وەزیری کاری لوبنان بەئاماژە بە ڕاوێژکارییە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەس وتی کە ژمارێک لە بڕگە پێشنیارکراوەکان بۆ دامەزرانی ئەو ئاگربڕە، دژ بە یەکپارچەیی خاکی لوبنانە.
3-
خۆپێشاندان دژ بە نەتانیاهو لە ئورشەلیم
جارێکی دیکە بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی و نەیارانی نەتانیاهو لەبەردەم ماڵی ناوبراو، خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری ئازادکرانی ئەو گیراوانەو لەکارکشانەوەی نەتانیاهو بوون.
4-
گیان لەدەستدانی ٢٤٤ پەناخوازی سوری لە پەلامارەکانی سوپای ترۆر بۆسەر لوبنان
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دەسپێکی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان تاکوو ئێستا ٢٤٤ پەناخوازی سوری، گیانیان لەدەست داوە.
5-
تەخت رەوانچی: سیاسەتی گوشاری زۆرینە دژ بە ئێران، شکست دێنێ
مەجید تەخت رەوانچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی پێی داگرت؛ هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ سەپاندنی گوشاری زۆرینە دژ بەتاران، بەرەوڕووی شکست دەبێ.
6
کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
جەببار یاوەر، وەزیری پێشووی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەمە لایەنە دەبێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
7-
پێویستیی وەستاندنی تاوانکارییەکانی سوپای ترۆر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
خۆزە مانۆئێل ئالباریس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا خوازیاری کۆتایی هێنان بە بۆردومانی لوبنان و غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە بوو و پێی داگرت؛ شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ ڕابگیردرێ.