ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
1-
نامەی زانایانی سوننەی ئێران بۆ زانایانی جیهان
سەدان کەس لە زانایانی سوننەی ئێران لە نامەیکدا بۆ زانایانی جیهانی ئیسلام سەبارەت بە پرسی فەلەستین خوازیاری کاردانەوەی خێرا و ئاشکرای ئەوان بوون لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
2-
وتووێژی بۆگدانۆف وعێراقچی
ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، پرسەکانی ناوچەیی، نێودەوڵەتی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد.
3-
شەهادەتی سێ سەربازی سوپای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە
سێ سەربازی سوپای لوبنان بە هۆی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تیڕۆر بۆ سەر شارۆچکەی سەرفەند لە باشووری ئەو وڵاتە شەهید کران
4-
کوژرانی ١١٠ چەکداری زایۆنی لە سەرەتای دەسدرێژی بۆ سەر لوبنان
ژووری ئوپڕاسیونی خۆڕاگریی ئیسلامی ڕایگەیاند لە دەسپێکی دەسدرێژی زەوینی ئەرتەشی تیڕۆر بۆ سەر خاکی لوبنان تا ئێستا 110 چەکداری ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون
5-
بۆردومانی "بەیت لاحیا" لەلایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە
ڕژێمی زایۆنی لە ٤١١هەمین ڕۆژی جەنایەتەکانی لە غەززە پەلاماری کردە سەر جەبالیای باکوور و ناوچەی ئەلسەبرا لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە، کە تێیدا دەیان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.
6--
ئیدانەکردنی بایکوتەکانی سەر ڕێبەرانی حەماس
دوابەدوای بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ٦ بەرپرسی باڵای حەماس، حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئەم کارەی ئەمریکای بە پەیامی پشتیوانی تەواو لە فاشیزم و جینۆسایدی خەڵکی غەززە زانی.
7--
جەختکردنەوەی سودانی لەسەر گەشەسەندنی ژیار و ئابووری عێراق
محەممەد شیعە سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە هەنگاوی گرنگی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق، جەختی لە گەشەسەندنی ژیارو ئابووریی تەواوی وڵات کردەوە.