ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 16:30
1
هێرشەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر بنکەی ئەرتەشی تیڕۆر
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەمە بە دەیان مووشەک ناوچەی کەرمەئەل پادگانی زایۆنیستەکان، نەهاریە، ئەلکەریۆت و پارۆچکە زایۆنی نشینەکانی کردە ئامانج.
2
لەناوبردنی نەخۆشخانەی دەوڵەتیی ڕەفەح لەلایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە
دوکتور مەروان ئەلحەمس، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانە مەیدانییەکانی غەززە وتی : ڕژێمی زایۆنی بە ڕۆبۆت تاکە نەخۆشخانەی گشتی لە ڕەفەحی تەقاندەوە
3
شەهیدکردنی ٨٧ فریاگوزار لە سەرەتای شەڕەوە لە کەرتی غەززە
ڕێکخراوی فریاگوزاری وڕزگاریی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆرەوە، ژمارەی شەهیدانی فریاگوزار لە غەززە گەیشتووەتە ٨٧ کەس
4
کردنە ئامانجی کەشتیی زایۆنیستی لە لایەن یەمەنەوە
یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، کردنە ئامانجی کەشتیی "ئەنادۆڵو ئێس"ی پێوەندیدار بە ڕژێمی زایۆنی بە چەندین مووشەکی بالیستیک لە دەریای سووری ڕاگەیاند
5
نەتەوەی یەمەن سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک بەدەست دەهێنن
ئەحمەد غالب ڕەهوی سەرۆک وەزیرانی یەمەن جەختی کرد یەمەنییەکان سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک بەدەست دەهێنن و هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانی لە غەززە و نەتەوەی لوبنان دەپارێزن
6-
هێرشی بە مووشەک بۆ سەر بنکەی ئەمریکایی لە سووریا
بنکەی نایاسایی چەکدارانی ئەمریکایی لە دەیرئەزووری سووریا دوێنی سێشەمە کرایە ئامانج
7-
بەقایی: غەززە بووەتە گۆڕستانی منداڵان
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی :غەزە لە ژێر بۆردمانی بێ وچان بووەتە گۆڕستانی منداڵان
8-
داخستنی ئاسمانی تورکیا بەسەر ڕژێمی زایۆنیستی
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز ڕێگە بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نادات.