تشرینی دووه‌م 21, 2024 10:44 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 11:30

١.

هەڵمەتی درۆنیی حیزبوڵڵا بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی زایۆنییەکان

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بەدرۆن هێرشی کردۆتەسەر بنکەی سەربازیی سەرکردایەتی تیپی گوڵانی رژیمی زایۆنی لە باکوری شاری داگیرکراوی عەکاو زەبر وەشاندن لە سوپای ترۆر.

٢.

درێژەی تاوانکارییەکانی سوپای ترۆر لە غەززە

لە پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممەی سوپای ترۆر بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، ٦٦ فەلەستینی دیکە شەهیدو زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

٣.

ڕەخنەی فەلەستین لە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە

ماجد بامیا، نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن ئەمریکاوە پێی داگرت؛ ئەمریکا سەلماندی کە هاوبەشی جەنایەت و تاوانکاریی زایۆنییەکانە.

٤.

ئێران، ڕەخنەی گرت لە داگیرکەریی رژیمی زایۆنی

ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان و چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لەو ناوچەیە، داگیرکەریی بەئەژمار دێ.

٥.

پێداگریی لەسەر گرینگایەتی هاوکاریی ئێران و ئاژانس

ستێفان دوجاریک-ی وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، جەختی کرد لەسەر گرینگیی هاوکاریی ئێران دەگەڵ ئەو ئاژانسە.

٦.

نەیارەتی بەغدا لەگەڵ بەکارهێنرانی خاکی وڵاتەکەی دژ بە دراوسێکان

یەحیا رەسوڵ- وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێی داگرت؛ بەغدا نەیاری کەڵک وەرگیران لە خاکی عێراقە بۆ هەرچەشنە دەسوەردانێک لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ.

٧.

دیاریکرانی بڕەبودجەی هەرێم بەپێی سەرژمێریی تازە

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئەنجامەکانی سەرژمێریی، ژمارێک کورسیی پارێزگەکانی دیاری کرد و بڕەبودجەی هەرێمیش بەستراوەتەوە بە ئەنجامەکانی ئەو سەرژمێرییە.

٨.

پەسەندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی، شەرمەزار کرا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەسەندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە کۆمیتەی سێیەمی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کردەیەکی سیاسی، پاساهەڵنەگر و ئیدانەکراوە.