تشرینی دووه‌م 21, 2024 10:44 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 13:30

١.

پەرەی پەیوەندیی هەمەلایەنەی ئێران و سوریا

مەسعود پزشکیان، سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممەو لەدیدار لەگەڵ "بەسام سەباغ"ی وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: ئێران، هۆگری پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتی دۆست و برادەر سوریا لەبوارگەلی جیاجیادا.

٢.

پەلاماری دڕندانەی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر باشوری بەیروت

سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ترۆر چوارجار ناوچەی"حارە حرێک" لە گردووپەڕی باشوری بەیروتیان بۆردومان کرد.

٣.

شەهیدبوونی دوو پەیامنێر لە کەرتی غەززە

لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای ترۆر بۆسەر غەززە، دوو پەیامنێری دیکە بەناوەکانی "عەبدوڕەحیم ئەتتەهراوی" و "مەحمود خەتیب" شەهید بوون.

٤.

هەڵمەتی خۆڕاگریی عێراق بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە "ئامانجێکی گرینگ"ی لە باشوری فەلەستینی داگیرکراو بە چەند درۆن پێکاوە.

٥.

موقتەدا سەدر: ئەمریکا، لایەنگری ترۆریزمە 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق پێی داگرت: ئەمریکا بە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە سەلماندی کە چەندە لایەنگری ترۆریزم و تینووی خوێنی منداڵان و ژنان و کەسانی بێتاوانە.

٦.

رووسیا: ئەمریکا، بەرپرسیارە لە کوژرانی خەڵکی فەلەستین

واسیلی نەبنزیا، باڵوێزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ڤیتۆی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دامەزرانی ئاگربەسی خێرا لە غەززە لەلایەن ئەمریکاوە، وتی: ئەمریکا، بەرپرسیارە لە کوژرانی خەڵکی فەلەستین.

٧.

ڕاگەیێندرانی ئەنجامی سەرژمێریی عێراق پاش٤٨کاتژمێر

کۆمیسیۆنی باڵای سەرژمێریی عێراق ڕایگەیاند: ٤٨ کاتژمێر پاش کۆکرانەوەی زانیارییەکان، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی بڵاو دەکرێتەوە.

٨.

ئەردۆغان: نەیاری قسەکانی باغچەلی نین سەبارەت بە ئۆجەلان

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کاردانەوە بە قسەکانی دەوڵەت باغچەلی لەبارەی ئازادکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند کە لە ئیئتلافی کۆماردا لەوبارەوە هیچ کێشەیەک بوونی نیە.