تشرینی دووه‌م 21, 2024 10:44 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

١.

پێداگریی ئێران و قەتەر لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان

لە دیداری دوێنێ چوارشەممەی مەسعود پزشکیان لەگەڵ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، دوولایەن جەختیان کردەوە لەسەر پەرەی زیاتری پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

٢.

درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە بەیت لاهیا

سوپای ترۆر لە درێژەی ژینۆسایدی دژ بە فەلەستینیان، دوو تاوانی کوشت و بڕی لە بەیت لاهیاو "گەڕەکی شێخ رزوان"ی غەززە ئەنجام دا کە بەهۆیەوە، ٨٨ فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، شەهید بوون.

٣.

شەرمەزارکرانی ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە

حەماس و جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەی جیاجیادا، کردەی ئەمریکا لەمەڕ ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە یان شەرمەزار کرد.

٤.

چوونەسەری ژماری بەندکراوانی فەلەستینی

ژماری گشتیی فەلەستینیە بەدیلگیراوەکان لە دەسپێکی شەڕی رژیمی زایۆنییەوە لە لێواری رۆژاوایی گەیشتە زیاتر لە یازدە هەزار و ٧٠٠ کەس.

٥.

پێداگریی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پێش گرتن بە گرژیی لە ناوچەدا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد لەسەر "پێش گرتن بە قووڵبوونەوەی زیاتری کێشەو گرژییەکان و کارتێکەرییان لەسەر ئاسایش و سەقام لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە".

٦.

پێبەندبوونی ئێران بە ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ

زەهرا ئیرشادی جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیارنامەی دژە مافی مرۆیی کەنادا دژ بە ئێران، وتی: ئێران هەردەم پێبەندبووە بە پاراستن و ڕەچاوکرانی بنەماو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.

٧.

هەوڵی عێراق بۆ دامەزرانی ئاگربەسی خێرا لە غەززە

باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە داوا بۆ دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەچوارچێوەی وەرزی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربەسی خێرا دەخاتەڕوو.