ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
هێرشی درۆنیی خۆراگریی عێراق بۆ سەر باشووری فەلەستینی داگیرکراو
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ئامانجێکی ستراتژیکی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە درۆن پێکا.
ئەمریکا؛ تەنیا کۆسپی بەردەم دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی ١٠ ئەندامی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە لە لایەن ئەمریکاوەی بە جێی شەرمەزاری زانی.
بڕیارنامەی سیاسیی ئاژانس دژ بە ئێران پەسەنکرا
بڕیارنامەی سیاسیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس دژ بە ئێران بە ١٩ دەنگی ئەرێنی، ١٢ دەنگی بێ لایەن و ٣ دەنگی نەرێنیی پەسەنکرا.
بڕیارنامە بە بێ لەبەرچاوگرتنی سەفەرەکەی گرۆسی پەسەن کرا
نوێنەری ئێران لە ئاژانس: بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دژ بە ئێران کاتێک پەسەنکرا کە سەفەری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بۆ ئێران دەسکەوتی باشی هەبوو و وادە و بەڵێنەکانیش هەر هەمووی جێبەجێ کرابوو.
دارا ڕەشید: سەرژمێری بەردەوام دەبێ
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سەرباری درەفەتی دوو ڕۆژە بۆ سەرژمێری، شاروومەندان لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە پرۆسەی سەرژمێری هەتا ناونووسینی هەموو بنەماڵەکان هەر درێژەی دەبێ.
سەردانی داوود ئۆغڵوو لە هەولێر
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە دوێنێ ئەحمەد داوودئۆغلوو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، هاوڕێ لەگەڵ شاندێک گەیشتە شاری هەولێر.
پەیامی سەرەخۆشیی پزشکیان لە حکومەت و گەلی پاکستان
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی "کرۆم"ی پاکستانی لە حکومەت و گەلی پاکستان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییەی سەرەخۆشی کرد.
پنتاگۆن: بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا نین
وتەبێژی پنتاگۆن: ئێمە بەنیازی شەڕ کردن لەگەڵ ڕووسیا نین، بەڵام بێگومان هاوڕی لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشە هاوبیرەکانمان بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی ئوکراین.