ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 16:30
لەندەن: پێبەندین بە بڕیاری دادگەی لاهە دژ بە ئیسراییل
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیی ئینگلیز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەم وڵاتە بڕیاری دیوانی نێودوەوەتیی داد سەبارەت بە گرتنی سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جێبەجێ دەکا.
عەراقچی: ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق ٣ جێبەجێ دەکرێ
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین پێیداگرت: لە وەڵامدانەوەی ڕژێمی زایۆنی نە کەمتەرخەم دەبین و نە بە پەلە دەجوڵێینەوە، ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق ٣ جێبەجێ دەکرێ.
سەرژمێریی ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونی بەشە بوودجەی هەڵەبجە
کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند؛ لەبەر ئەوەی کە رادەیەکی زۆری خەڵکی هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی دەژین و ناگەڕێنەوە، ئەم مەسەلە ڕەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی کەمبوونی بەشەبوودجەی ئەم شارە.
سنووری مێهران ئەمڕۆ دەکرێتەوە
فەرمانداری مێهران: هاتووچۆ لە سنووری مێهران کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەبەر بەرتەسکییەکانی تایبەت بە سەرژمێری لە عێراق کەم کرابوو، لە ئەمڕۆوە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.
دەسپێکرانی سی و پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگای کوردستان
ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی سی و پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگای کوردستان بە بەشداریی گرووپەکانی شانۆ، هونەرمەندان و ئەکتەرەکان و خەڵکی ئاسایی، لە سەر شووستەکانی شەقامی فردەوسیی شاری سنە بەڕێوە چوو.
بەڕێوەبەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگ دەکرێنە پەرلەمانی ئینگلیز
گاردییەن ڕاپۆرتی داوە کە نوێنەرانی پەرلەمانی عەوامی ئینگلیز بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئینگلیز و زۆر بوونی دەق و بابەتی پڕزیان و نادرووستی زیرەکیی دەسکرد، بانگی ئیلان ماسک دەکەن بۆ شایەتی دان لەبارەی ڕۆڵی سەکۆی ئێکس لە پەرەپێدانی زانیاریی هەڵە و نادرووست.