ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
زەبری قورسی حێزبوڵڵا لە ئەرتەشی تیرۆر
شارەکانی داگیرکراوی حەیفا، نەهاریە، سەیدا، سەفەد، کریات شمونە و شۆێنی کۆبوونەوەی هێزی داگیرکەر لە دێر میماس، ئەلخەیام، تەل نەهاس، زەرعیت کرانە ئامانجی هێرشەکانی خۆڕاگری لوبنان.
2
زەبری قورسی خۆڕاگری فەلەستین لە زایۆنیەکان
لە هێرشی گوردانەکانی قەسام بۆ سەر ئەرتەشی تیرۆر لە ڕەفەح چوار چەکداری زایۆنی کوژران و تانکێکی مێرکاوا و بوڵدزرێکی ئەرتەشی داگیرکەریش تێک شکان
3
لاگری بەحرینیەکان لە خەڵکی غەزە و لوبنان
بەحرەینیەکان شەوی شەمە بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی غەزە و لوبنان و بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی زایۆونیەکان ڕێپێوانیان کرد
4
هێرشی دژە زایۆنیستی ئەرتەشی یەمەن
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : بنکەی ئاسمانیی نواتیمی زایۆنیەکان لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە مووشەکی واوە دەنگی فەلەستینی 2 کراوەتە ئامانج
5
هەڕەشەی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر عێراق
فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕاشکاوی هەڕەشەی لە عێراق کردووە و حکومەتیش ڕێ و شوێنی پێویستی لەو بوارە دا گرتووەتە بەر
6
لابردنی شارەوانەکانی دێرسیم و پلورو دانانی قەیم
دوای لەسەرکار لابردنی شارەوانی هەڵبژێردراوی دەم پارتی لە دێرسیم و ئەندامی جەهەپە لە پلور و دانانی قەیم لەو شارانە ، ناڕەزایەتیگەلی بەربڵاوی جەماوەری وەڕێ خرا
7
ئیدانەکردنی پەلاماری تیرۆریستی پاراچیناری پاکستان
هێرشە تیرۆریستییەکەی پاراچیناری پاکستان کە لە ئەنجامدا ٤٢ هاووڵاتی پاکستانی شەهیدکران، ڕووبەڕووی ئیدانەکردنی جیهانی بووەوە، لەوانە لەلایەن خەڵک و دەسەڵاتدارانی ئێران و عێراقەوە