ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
1
زیادبوونی هەژماری شەهیدانی لوبنان
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند : هەژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان گەیشتە 3 هەزارو 645 کەس
2
درێژەی جنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر
لە 414 هەمین ڕۆژ لە شەڕی غەزە ئەرتەشی تیرۆر پەلاماری کردە سەر نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان لە بەیت لاهیا ، ئوردووگای جبالیا و ناوچەی شێخ ناسر لە خان یونس کە بە هۆی ئەو جەنایەتە چەن فەلەستینی دیکە شەهید و بریندار بوون
3
بڕیارەکەی دادگای لاهە تاقیکردنەوەیەک بۆ ڕۆژئاوایە
مستەفا بەرغووسی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی دەستپێشخەری نیشتمانی فەلەستین، جێبەجێکردنی حوکمی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهە لە دژی ناتانیاهۆ و گالانتی بە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئەو ڕۆژئاواییانەی کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، زانی
4
درێژەی لاگریی یەمەنیەکان لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان
دەیان هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن جارێکی دیکە بە سازدانی ڕێپێوان لە شارە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە جەختیان کرد لەسەر لاگری خۆیان لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان
5
پێشوازی ئێران لە بڕیاری گرتنی نەتانیاهۆ
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازی لە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرد بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهۆ و گالانت بە تۆمەتی تاوانەکانیان لە غەززە و جەختی لە جێبەجێکردنی دەستبەجێی ئەم بڕیارە کردەوە.
6
جەختی ئێران و عەرەبستان لەسەر ئاشتیی ناوچە
مەجید تەخت ڕوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد ئێران و عەرەبستان بە دوای دامەزراندنی ئاشتیی و ئارامییەکی بەردەوامدان لە ناوچەکەدا.