ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
٠١
توییتی عیبریی تازەی پەیجی ڕابەری شۆڕش
تەواوی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی گروپی تیرۆریستی و تاوانکاری زایونی دەبێ دادگایی بکرێن و بکەونە بەر پەیگەڕ
٠٢
سەرۆکی نەخۆشخانەی غەززە بریندار بوو
لە ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر نەخۆشخانەی «کەمال عدوان»ی شاری غەززە دکتۆر «حیسام ئەبو سەفیە»ی سەرۆکی ئەم نەخۆشخانەیە بریندار بوو
٠٣
ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سنوورەکانی لوبنان_ سووریا
ڕژێمی زایونی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا چەندین جار بوارگەی سەر سنووریی «جوسیە» لە نێوان سنوورەکانی سووریاو لوبنانی کردووەتە ئامانج
٠٤
ئەرکمەند کردن بۆ دەستبەسەر کردنی ناتانیاھۆ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: دەستبەسەر کردنی ناتانیاھۆ بۆ تەواوی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپای کرد بە ئەرک
٠٥
کورد بە ھێندێک مەرجەوە پێملی دەرەنجامەکانی سەرژمێرییەکەی عێراق دەبێ
سەرۆکی لێژنەی ناوچە کێشە لە سەرەکان لە نێو حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کورد ھەتا کاتێک کە سەرژمێرییەکەی ساڵی ١٩٥٧ نەکرێ بە بنەما، بە تۆکمەوتەواوی دان بە دەرەنجامی سەرژمێرییەکەی ئەمساڵ دا نانێت
٠٦
دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ماردین و شرناخ
ڕۆژی ڕابردوو سەرچاوە خۆجێییەکان باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەربڵاوی تورکیایان کرد لە گوندەکانی سەربە پارێزگاکانی ماردین و شرناخ
٠٧
ھەگەری تێوەگلانی فەرنسا بە شەڕی ئۆکرانیاوە
وەزیری دەرەوەی فەرنسا دوێنێ شەو وتی: ئۆکرانیا بۆی ھەیە بە موشەکی دوورپێکی فەرەنسی ھێرش بکاتە سەر قوڵایی خاکی ڕووسیا
٠٨
ئێران ھێزمەندانە گەییشتە قۆناغی کۆتایی مۆندیاڵی کاراتە
لە یەکەم خولی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی کاراتە لە ئیسپانیا تیپی کاراتەی ئێران لە ھەمبەر ژاپۆن دا سەرکەوت و بۆ قۆناغی کۆتایی ھەڵکشا