ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
٠١
ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی قەسسام لە جەبەلیا
کەتیبەکانی قەسسام باسی کرانە ئامانجی کۆمەڵێک لە لەشکریانی سوپای تیرۆریستی زایونیی کردووە کە لە ڕۆژئاوای ناوچەی جەبەلیا لە باکووری کەرتی غەززە سەنگەریان گرتبوو
٠٢
خۆپیشاندان لە تەلەبیب دژی ناتانیاھۆ
ناوچەی ڕحوفوت لە باشووری تەلەبیب شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی دژی ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی بە خۆیەوە بینی
٠٣
ئەمریکا بە فەرمی ھەڕەشەی لە ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی کرد
لیندسی گراھام سیناتۆری توندئاژۆی ئەمریکی ھەڕەشەی لە ھاوپەیمانەکانی واشێنگتۆن کرد کە ئەگەر بێتو بڕیارەکەی دادگەی نێونەتەوەیی لاھای لەمەڕ دەستبەسەرکردنی بنیامین ناتانیاھۆ و یۆئاف گاڵانت ڕاپەڕێنن، بایکۆت دەکرێن
٠٤
بێ سەروشوێن بوونی جولەکەیەک لە دوبەی دا
سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاندووە کە دەزگای ھەواڵگریی ئیمارات چەند ڕۆژێکە شان بە شانی موساد بێ سەروشوێن بوونی مالومێکی زایونی لە دوبەی دا پێ و شوێن دەگرێ
٠٥
تەقەتفەنگ لە گردوپەڕی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی لە ئەردەن
میدیاکانی ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە تەقە لە باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە ئەردەن کراوەو پۆلیس گردوپەڕی ئەو ڕێگایانەی دەورە داوە کە دەچنەوە سەر باڵوێزخانەکە
٠٦
وەڵام دانەوەی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە مەڕ گەڕانەوەی کورد بۆ کەرکوک
سەرۆکی لێژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە نێو حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بەرامبەر بە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی کرد کە تەواوی ئەوانەی وا لە ڕۆژی سەرژمێرییەکە گەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک، شارومەندی یاسایی و دانیشتووی ڕەسەنی ئەو شارەن.
٠٧
نۆژەن کرانەوەی قەڵای کەونارایی «جەعبەر»ی سووریا
لێژنەی ڕۆشنبیریی سووریا خەریکی نۆژەن کردنەوەی قەڵای کەونارایی «جەعبەر»ـە لە گردوپەڕی ڕەقەو پرۆسەی نۆژەن کردنەوەکەشی ھەتا کۆتایی دیسامبەر دەخایەنێت