تشرینی دووه‌م 29, -0001 20:34 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

 

٠١_

ھەڵمەتی موشەکیی حیزبوڵڵا بۆ سەر تەلەبیب

ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایونی وای بڵاو کردووەتەوە کە ٥ موشەکی کە لە لوبنانەوە بەرەو تەلەبیب ھاوێژراوە پێ و شوێن گرتووە.

٠٢_

ھاک کرانی گەورەترین و سامناکترین کۆمپانیای ڕواڵەتیی ڕژێمی زایونی

گروپی سایبێریی «حەنزەلە» بە بڵاو کردنەوەی ھێندێک وێنە بانگەشەی کرد کە گەورەترین و سامناکترین کۆمپانیای ڕواڵەتیی کەرتی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایونیی ھاک کردووەو ھەر ٤٠ ترابایت زانیارییەکانی لێ ھەڵێنجاندووە.

٠٣_

لاشەی مالومە زایونییەکە لە ئیمارات دا دۆزرایەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە فەرمی ڕایگەیاند کە «زوی کوگان» مالومە لەشکرییەکەی ئیسرائیل کە لە ئیمارات دا بێ سەروشوێن بوو، کوژراوە.

٠٤_

داخوازیی وەزارەتی پلاندانان لەبارەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە هاوڵاتییان کردووە، هاوشێوەی قۆناغی دووھەم بەشداری لە قۆناغی سێیەمی سەرژمێرییەکەش دا بکەن ھەتا بارودۆخى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و دیموگرافى و بواره‌کانى تریان بۆ ڕوون بێتەوە

٠٥_

یەکێتی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی ئامادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانوستانە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت

٠٦_

وەجمەندیی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی ڕووبەڕووی گومان دەبێتەوە

سەرۆکی کەجلیسی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ھەڵوێستی ناڕاستی ئەمریکاو سێ وڵاتەکەی ئەورووپا کە دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دژی ئێرانی لێ کەوتەوە، وەجمەندی و سەربەخۆ بوونی ئاژانسەکەی ڕووبەڕووی گومان کردووەتەوە.

٠٧_

٣٧ کەسی دیکە لە تێکھەڵچوونەکانی «پاراچنار»ی پاکستان کوژران

کاربەدەستان و پۆلیسی خۆجێیی پاکستان ڕایگەیاند کە دوای ھێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییە لە نزیکی شاری پاراچنار لە باکووری ڕۆژئاوای  پاکستان، لە شەووڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی پێکدادانێکی فیرقەیی لانیکعم ٣٧ کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.