تشرینی دووه‌م 27, 2024 08:55 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 13:30

1

ئاگربڕ ئاکامی خۆڕاگری لوبنان

حەسەن فەزڵوڵڵا نوێنەری پەرلەمانی لوبنان وتی :ڕژێمی زایۆنیستی هەمیسان نەگەیشتە هیچکام لە ئامانجەکانی خۆی لە شەڕی دژی لوبنان و ڕاوەستاوی گەل و خۆڕاگری لوبنان دوژمنی ناچار بە ئاگربڕ کرد

2

پێویستی پێبەندیی ئەرتەشی ترۆر بە ئاگربڕ

 نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان جەختی کرد: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ هەنگاوی خێرا هەڵبگرێت بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکاری زایۆنیەکان بۆ سەر لوبنان و جێبەجێکرانی ئاگربڕ

3

پێشوازیی گوترش لە ئاگربڕ

ئانتونیو گوترش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێشوازی لە ئاگربڕ لەلوبنان خوازیاری جێبەجێکرانی خێرا و چوونەدەری چەکدارانی زایۆنی لە خاکی لوبنان بوو 

4

لاوروف : ئیسرائیل هۆکاری قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

سێرگێیی لاوروڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی : سیاسەتی شەڕنانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە ژێر سای پشتیوانیەکانی ئەمریکا هۆکاری درێژەی توند بوونەوەی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

5

جەختی حیزبی کاری ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر شکستی نتانیاهۆ

میراڤ میخائیلی سەرۆکی حیزبی کاری ڕژێمی زایونیستی وێڕای ڕەخنە گرتن لە وتەکانی نتانیاهۆ وتی : ڕاستیەکەی ئەوەیەکە هێشتا گیراوانی ئێمە ئازاد نەکراون و نتانیاهۆ لە ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە 

6-

دانپێدانانی ژینڕاڵی زایۆنیستی بە شکست 

ئیسرائیل زیف ژێنڕاڵی زایۆنیستی  لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا لەگەڵ کۆل های،  دانینا  بە شیکاری هەڵەی خۆی سەبارەت بە غەززە و لوبنان و وتی: من گوشارم خستە سەر چەکدارەکانمان بۆ ئەوەی بچنە ناو لوبنان، لە کاتێکدا شیکارییەکانی من هەڵە بوون.