تشرینی دووه‌م 28, 2024 07:55 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 13:30

 

تێکهەڵچوون لە لێواری رۆژئاوا

 

کەتیبەکانی قودس لقی تولکەرم لە لێواری رۆژئاوا، لە کەمپی نوورشەمس لەگەڵ داگیرکەرانی ئیسرائیل تێکهەڵچوون

 

ناچاربوین ئاگربەس قبوڵ بکەین

 

وەزیرێکی رژێمی زایۆنی : هەموان دەزانن ناچاربوین ئاگربەس قبوڵ بکەین ، ئێمە دەزانین تێک شکاوین بەڵام نازانم بۆ بەفەرمی رایناگەیەنین

 

هەوڵی بەربڵاو بۆ ئاگربەس لە غەزە

 

جێگری وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیای گوت بۆ دانوستانی ئاگربەس لە غەزە ، پێوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە

 

کۆتایی بەشەڕی غەزە بێنن

 

دوێنێ شەو خۆپیشاندەران لە تەلاڤیڤ و شارەکانی دیکە داوایان لە کابینەی رژێمی زایۆنیی کرد وەک لوبنان کۆتایی بەشەڕ لە غەزە بێنێ و ئاگربەس رابگەیەنێ

 

پێکدادانی قورس لە حەڵەب

 

دوێنێ شەو سوپای سوریا هەوڵی تێڕۆریستەکانی تەحریرولشامی بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە دەوروبەری حەڵەب پوچەڵ کردەوە و بەهێرشی ئاسمانیی بنکەکانی ئەو گڕوپەی تەرتوتونا کرد

 

پیرۆزبایی سەلامی لە نەعیم قاسم

 

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەپەیامێکی پیرۆزبایی بۆ شیخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند ئاگربەس لە لوبنان تێکشکانێکی ستراتێژی و سەرشۆڕانە بوو بۆ رژێمی زایۆنی

 

ئه مڕو مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت

 

بڕیارە ئەمڕو پێنجشەممە وەزارەتى دارایی عێراق، پارەى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان بنێرێت و لە حەوتەى داهاتوودا لیستى دابەشکردنى مووچە رابگەیەندرێت