دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 29-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
بنپێکردنەوەی ئاگربەس لەلایەن سوپای تێڕۆرەوە
لەدەستپێکی ڕاگەیەندرانی ئاگربەس لەنێوان حیزبوڵڵا و ڕژێمی زایۆنیدا ، ئەو ڕژێمە 18 جار ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە
درێژەی تاوانی زایۆنیستەکان لە غەزە
لەئەنجامی پەلاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی سوپای تێڕۆر بۆسەر غەزە 46 فەلەستینی شەهید و ژمارێکیش برینداربوون
داوا بۆ ئیدانەی تاوانەکانی سوپای تێڕۆر
حەماس لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتی لە فەلەستین داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئیدانە بکەن و هەوڵ بۆ ئاگربەس لەغەزە بدەن
خۆپیشاندان لە تەلاڤیڤ
هەزاران زایۆنیست دوێنێ شەو لە تەلاڤیڤ خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری ئاگربەس لەغەزە و ڕێککەوتنی دیل بەدیل بوون
هێرش کردنەوەی سوریا بۆسەر تێڕۆریستان
لە ئەنجامی هێرشی هاوبەشی سوپای سوریا و هێزەکانی ڕووسیا بۆسەر تێڕۆریستانی سەربە تورکیا لە حەڵەب و ئیدلیب و حما ، پتر لە 400 تێڕۆریست کوژران و بەدەیانی تریش گیران
وشداری ئیران لەمەڕ گەڕانەوەی تێڕۆریستان بۆ سوریا
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی گەڕانەوەی تێڕۆریستانی تەکفیریی بۆ سوریا وشداری دا و لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو تێڕۆریستانە تەئکیدی کرد
هێرش بۆسەر بنکەی نایاسایی ئەمریکا لەسوریا
دوێنێ شەو لە بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە نزیک کێڵگەی گازیی کۆنیکۆ لە دەیرەزوری سوریا دەنگی تەقینەوە بیسترا
هەوڵ بۆ چارەسەریی دیپڵۆماتیک بۆ دۆسیەی ناڤۆکی ئێران
ئێنریکێ مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوڕوپا وتووێژی نێوان خۆی و وەفدی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بە ئەرێنی پێناسە و لەسەر ڕێگەچارەی دیپڵۆماتیک بۆ دۆسیەی ناڤۆکی ئێران تەئکیدی کرد