دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 29-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
زەبروەشاندنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین لە سوپای تێڕۆر
خۆڕاگریی فەلەستین لەژومارێک بەیاننامەی نوێدا رایگەیاند لەچەند قۆڵەوە زەبری گورچکبڕی لە رژێمی زایۆنی وەشاندووە
زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە
لە ٤٢٠مین رۆژی تاوانکاریی رژێمی زایۆنی دا ، سوپای تێڕۆر ، پەلاماری کردەسەر کەمپەکانی جبالیا، مەغازی ، شاری دەیرولبەلح و بەیت لاهیا و بەدەیان فەلەستینی شەهید و بریندار کرد
درێژەی گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ زاحییە
جەماوەری باشووری لوبنان ، بیقاع و بەعلبەک و زاحییەی خوارووی بەیڕوت لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و زێدی خۆیان رایانگەیاند ئەو ئاگربەسە سەرکەوتنی خۆڕاگرییە بەسەر رژێمی زایۆنیدا
گەیشتنی هێزی یەدەکی سوریا بۆ حەڵەب و ئیدلیب
هێزی یەدەکی سوپای سوریا بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرەی شەڕ بەدژی تێڕۆریستانی سەر بە تورکیا و ئەمریکا، گەیشتە رۆژئاوای حەڵەب و باشووری ئیدلیب
چوونی تێڕۆریستان بۆ سوریا لەسنووری تورکیاوە
کەناڵی مەیادین ئاشکرای کرد گڕووپە تێڕۆریستییەکان ، پۆل پۆل لە سنوورە جۆربەجۆرەکانی تورکیاوە دەچنە سوریا
پێوەندی ژومارێک وڵاتی موسڵمان لەگەڵ رژێمی زایۆنیدا
یوئاو زەیتون پەیامنێری رژێمی زایۆنی ئاشکرای کرد ئیسڕائیل لە رێی تورکیا و ژومارێک وڵاتی موسڵمانی دیکەوە، چەک هاوردە دەکات و دەڵێ قەت بەخەیاڵیشم دانەدەهات ئەو وڵاتانە چەکمان بۆ بنێرن
هێرشی سایبێریی بۆسەر هەواڵدەری فەرمیی سوریا
هەواڵدەری فەرمی سوریا ناسراو بە سانا ئەوڕۆ بۆماوەی چەن کاتژمێر لەلایەن هێرشبەرانی نەناسەوە ، کەوتە بەرپەلاماری سایبێری
دانی موچەی کارمەندانی هەرێم
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق : بە پێی بڕیاری دادگەی فدڕاڵیی ، دانی موچەی کارمەندانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە جێبەجێ دەکرێت
ڕەخنەی سۆران عومەر لە ناڕوونیی کەرتی ئابووری لەهەرێم
سۆران عومەری پەرڵەمانتاری عێراق وێڕای ڕەخنە لە ناڕوونی لە سێکتێر و کەرتی ئابووری لەهەرێم، رایگەیاند حکومەتی هەرێم قیستەکانی بانکی بازرگانی عێراق لە پارەی موچەی کارمەندانەوە، دەداتەوە
هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆسەر یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز جارێکی دیکە شاری باجل لە پارێزگای حودەیدە لە رۆژئاوای یەمەنیان بۆمباران کرد