تشرینی دووه‌م 29, 2024 10:55 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

1-

 فەلەستین پێوەریی مرۆڤایەتی

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران فەلەستینی بە جیهانیترین ئامانجی ئینسانیی و هەروەها بە گرینگترین قەیرانی مرۆڤایەتی پێناسەکرد

2-

پیرۆزبایی یەمەنییەکان لە لوبنان

دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ بۆ پاڵپشتی لە غەزە و لوبنان ڕێپێوانیان کرد و پیرۆزباییان لە گەلی لوبنان کرد و ڕایانگەیاند تا سەرکەتنی غەزەش ، داکۆکی لە فەلەستین دەکەین

3-

نەمانی سوتەمەنی لە غەزە

مەحمود بەسەڵ وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری لە غەزە : ڕژێمی زایۆنی پەلامارمان دەدا و سوتەمەنیش نەماوە

4-

دانی موچەی کارمەندانی هەرێم

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق : بە پێی بڕیاری دادگەی فدڕاڵیی ، دانی موچەی کارمەندانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە جێبەجێ دەکرێت

5-

ڕەخنەی سۆران عومەر لە ناڕوونیی کەرتی ئابووری لەهەرێم

 سۆران عومەری پەرڵەمانتاری عێراق وێڕای ڕەخنە لە ناڕوونی لە سێکتێر و کەرتی ئابووری لەهەرێم، رایگەیاند حکومەتی هەرێم قیستەکانی بانکی بازرگانی عێراق لە پارەی موچەی کارمەندانەوە، دەداتەوە

6-

هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆسەر یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز جارێکی دیکە شاری باجل لە پارێزگای حودەیدە لە رۆژئاوای یەمەنیان بۆمباران کرد

7-

هەوڵ بۆ چارەسەریی دیپڵۆماتیک بۆ دۆسیەی ناڤۆکی ئێران

ئێنریکێ مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوڕوپا وتووێژی نێوان خۆی و وەفدی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بە ئەرێنی پێناسە و لەسەر ڕێگەچارەی دیپڵۆماتیک بۆ دۆسیەی ناڤۆکی ئێران تەئکیدی کرد