دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 30-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
1
زەبری قورس لە تیروریستان لە حەڵەب
فەرماندەیەکی ئەرتەشی سووریا وێڕای ئاماژە بە زەبری ئەرتەش لە ترۆریستان لە حەڵەب وتی :ئیمە خەریکی پاکتاو کردنین و دۆخەکە بەم زوانە دەگوڕدرێت
2
هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسی بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە سووریا
لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسی بۆ سەر بنکەی تیرۆریستانی ئەرتەشی ئازاد کە تورکیا پشتیوانیان لێ دەکات لە باکووری حەڵەب 9 ئەندامی ئەو گرووپە کوژران
3
درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە غەزە
لە پەلاماری ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر گەڕەکی شێخ ڕزوان و بەیت لاهیا 75 فەلەستینی شەهید و چەن فەلەستینی دیکەش بریندار بوون
4
خۆشحاڵی لوبنانییەکان بۆ گەڕانەوە بۆناوماڵەکانیان
سەرباری 18 پێشێلکاری ڕێککەوتنەکە لەلایەن سوپای تیرۆرەوە، ئاوارەکانی باشووری لوبنان بە خۆشحاڵییەوە گەڕاونەتەوە شارەکانیان و ئەم ئاگربەستە بە سەرکەوتنێکی تری حیزبوڵڵا دەزانن
5
جەختی ئەردوغان لەسەر لاگریی جیهانی ئیسلام لە غەزە
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەروک کۆماری تورکیا ل وتەگەلێکدا خوازیاری کردەوەی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی بوو لەدژی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە .
6
پاوانخوازی ڕژێمی زایۆنیستی
مێهدی ئەلمەشات، یەکێک لە ڕێبەرانی یەمەن، هۆشداریی دا کە "ڕژێمی زایۆنیستی بەنیازە وڵاتانی ئیسلامی داگیر بکات، هەروەها جەختی لەسەر وریایی وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی کردەوە".
7
جەختی قالیباف لە سەر وریایی وڵاتانی ناوچە
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : جم و جوڵی نوێ گرووپە تیرۆریستیەکان لە سورویا بەشێک لە پیلانی ئەمریکا و ڕژێمی ساختەی زایۆنیە بۆیە دراوسێیەکانی سووریا دەبێ وریا بن
8
ڕێککەوتنی ئێران و ئوروپا بۆ درێژەی وتووێژەکان
کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لایەنە ئوروپاییەکانیش پێداگرن لەسەر درێژەی وتووێژە دیپلوماتیکەکان لە گەڵ ئێران