تشرینی دووه‌م 30, 2024 09:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 13:30

1

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان : ئیسرائیل بەردەگرێ بە گەیشتنی یارمەتی مڕۆڤ دوستانە بۆ غەزە

نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە تێپەڕبوونی کاروانی یارمەتییەکان بۆ غەززە دەکات و دۆخی غەززە خەریکە مەترسیدارتر دەبێت.

2

 ڕەتکردنەوەی داواکاری زایۆنیستەکان لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیەوە 

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داوای زایۆنیستەکانی بۆ پێداچوونەوە سەبارەت بە فەرمانی دەستبەسەرکردنی نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران و گالانت، وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنی ڕەتکردەوە.

3

سەردار سەلامی : حیزبوڵڵا سەرکەوتووی گۆڕەپانە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: حێزبوڵڵا ڕێگەی نەدا لەشکری تێرۆر پێشڕەوی بکات و دوای ئەو هەموو زیانەی بە زایۆنیستەکانی گەیاند، مەرجی ئاگربەستی خۆیشی بەسەر زایۆنیستەکاندا سەپاند.

4

فەرهاد شامی: لە خەڵک لە هەمبەر ترۆریستان بەرگری دەکەین

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕیی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ داگیرکردنی خاکی سووریا، جەختی لەوە کردەوە کەبەرگری لە خەڵک دەکەن لە تیرۆریستان 

5

ئولیانۆف: وەڵامی ئێران بە سیاسەتی ڕۆژئاوا لۆژیکییە

میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڤیەننا بە ئاماژەدان بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس، جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ کاری سیاسی ڕۆژاوا   لوژیکانیە

6-

دۆزینەوەی زیاتر لە یەک تەن ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی

بەگوێرەی میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، یەکێک لە گەورەترین بارەکانی مادەی هۆشبەر لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە

7-

جەختی  نوێنەرانی ئینگلیزی لەسەر بایکوت کردنی ڕژێمی زایۆنی

زیاتر لە 60 نوێنەری پارلەمانی ئینگلیز لە نامەیکدا  بە ئاماژە بە بنپێکرانی بەدوای یەکی یاسا نێونەتەوەییەکان لە غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە جەختیان کرد لەسەر بایکوت کردنی ئەو ڕژێمە