دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 30-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 16:30
1-
ئەرتەشی سووریا :بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بەردەوامە
فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا باسی لە بەردەوامبوونی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریستان کرد
2-
تیرۆریستانی سوریا کەڵک وەردەگرن لە ڕەوشی زایۆنیستەکان بۆ پەلامارکردنەسەر حەڵەب
سەرچاوە ئاگادارەکان لە سووریا باسی پەیڕەوی کردنی تیرۆریستان لە شێوازی پەلاماری ئەرتەشی تیرۆر دەکەن بۆ وێنە چۆڵ کردنی بە زۆرەملێ لە پەلامار بۆ سەر حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە .
3
ئانڕوا : غەزە ڕووبەڕووی توندترین بۆردمانەکانە
ئاژانسی ئاوارە فەلەستینیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانڕۆا دوێنی هەینی لە بەیاننامەکدا ڕایگەیاند غەزە لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ڕووبەڕووی توندترین بۆردمانەکانە
4-
بەرەی جەماوەریی بۆ ڕزگاری فەلەستین: ئۆپەراسیۆنی ئارئیل زەربەیەکی پڕ لە ئازارە لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل
بەرەی جەماوەریی بۆ ڕزگاری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن ڕۆژی (هەینی) لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستیەکان "ئاریێل" زەبرێکی پڕ لە ئازارە لە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
5-
چوونی شاندی حەماس بۆ میسر بۆ وتووێژی ئاشتی
باسم نەعیم، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حەماس، سەفەری شاندی دانوستانکاری حەماس بۆ قاهیرە بۆ تاوتوێکردنی ڕەهەندەکانی دانوستانەکانی ئاشتی ڕاگەیاند.
6-
جەنایەتی نوێ ڕژێمی زایۆنی
مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە لە چەکگەلێک کەڵک وەردەگرێت کە سروشتی ئەو چەکانە نادیارە و دەبێتە هۆی توانەوەی تەرمەکان.
7-
کاردانەوەی تورکیا لەحاند جم و جۆڵی تیرۆریستان لە باکووری سووریا
ئانجۆ کیچلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی : پاراستنی ئاسایش لە ئیدلەب و ناوچە نزیکەکانی کە لە خاڵی سیفری سنووری دایە بۆ تورکیا ئەولەویەتە