دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 01-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 30-11
01
فەرماندەری گرووپی تیرۆریستیی ئەنوسرە کوژرا
میدیاکان باسی کەوتنەبەر هێرشی بنکەی سەرەکیی فەرماندەرێتیی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و کوژرانی ابومحمد الجولانی فەرماندەری ئەم گرووپە دەکەن.
02
سوریا ئیتر نابێتەوە زبڵدانی مرۆیی
سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەیدوشوهەدا سەر بە گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی کە دەبێ هەموان و لەسەروویانەوە حکومەتی تورکیا و ڕژێمی زایۆنی بزانن ئەوەیە کە سوریا ئیتر هەرگیز نابێتەوە زبڵدانی مرۆیی ئێوە.
03
پشتیوانیی کۆمکاری عەرەب لە حکومەتی سوریا
وتەبێژی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوەیە بە نیگەرانییەکی تەواوەوە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سوریای لە ژێر چاودێریدایە و سوور و پێداگرە لەسەر پێویستیی ڕێزدانران بۆ یەکپارچەیی خاک و مافی سەروەریی سوریا.
04
کۆشکی سپی: هیچ پێوەندییەکمان بە پەلامارەکەی تەحریروشامەوە نییە
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی بانگەشەی کرد: ئەمریکا هیچ پێوەندییەکی بە پەلامارەکەی تەحریروشام بۆ سەر سوریا نییە.
05
کوژرانی ئەفسەری سوپای تیرۆر لە باکووری غەززە
میدیا عبرییەکان باسی کوژرانی فەرماندەری یەکەی کەرەستەی میکانیکی و ئەندازیاری سەر بە گوردانی ئەندازیاریی ٦٠١ی سوپای داگیرکەر لە ئۆردوگای جەبالیایان کردووە.
06
قۆناغی سێهەمی سەرژمێری دەستپێدەکات
سەرۆکی دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، قۆناغی سێهەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد و تا 2024/12/10 بەردەوام دەبێت.
07
گۆڵکردنی گۆڵەر لە دوا خولەکەکانی یاری
لە کاپی وەلانانی ئینگلزیدا، تیمی لیتۆن ئۆرییەنت لە کاتێکدا کە بە ئەنجامی ١ بە ٠ لە دواوەی ئۆڵدهام بوو، بە گۆڵی گۆڵەرەکەی ئەم تیمە لە خولەکی ٩٠+٩ دا، گۆڵی یەکسانی لێدا و لە ئاکامدا یارییەکەی بە ئەنجامی ٢ بە ١ بردەوە.