کانونی یه‌که‌م 01, 2024 14:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

سوپای سوریا نزیکەی هەزار تیرۆریستی کوشتووە

تەلەڤزیۆنی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا کە سوپای ئەم وڵاتە پاش کوشتنی د ەیان  تیرۆریست، ناوچەگەلێکیشی لە باکووری حەماه لەوان معردس و قلعه المضیقی لە چنگیان دەرهێناوە. 

وتووێژی تەلەفوونیی بەشار ئەسەد و سەرۆک وەزیرانی عێراقسەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی پێویست لە سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەموو گرووپە تیرۆریسییەکان.

 

عەراقچی: ئەمڕۆ سەردانی دیمەشق دەکەم

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لەم سەفەرەدا بە گەیاندنی پەیامی پشتیوانیی ئێران لە سوپا و حکومەتی سوریا، ئەوەش ڕادەگەیەنین کە بۆ ئێمە ڕژێمی زایۆنی و تیرۆریستی تەکفیری یەکێکە.

 

هێرشی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر بنکەی فەرماندەرێتیی سوپای ئیسراییل

سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هێرشی بە گوللەهاوەنی خەباتکارانی بۆ سەر بنکەی فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی "جحرالدیک" نیشان دەدات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

 

بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن زایۆنییەکانەوەیەدیعووت ئاحارانووت: کاربەدەستانی فەرەنسی ئیسراییلیان ئاگادار کردۆتەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ جار ئاگربڕی بنپێ کردووە.

 

دیپلۆماسیی دەریایی یەکێک لە ئەرکەکانی هێزی دەریاییەفەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەش دیپلۆماسیی دەریایی بە یەکێک لە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی هێزی دەریایی هێنایە ئەژمار و راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ لە پێوەندیداین.

 

بەشداریی کرماشان لە پێشانگای پیشە دەستییەکانی عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی میراسی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی کرماشان ڕایگەیاند کە ئەم پارێزگایە لە  پێشانگای پیشە دەستییەکان و دیاری و سەوقاتی عێراق بەشداری کردووە.