دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 01-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 30-13
ئۆپەراسیۆنی وەرگرتنەوەی ناوچەکانی سوریا بەمزووانە دەست پێ دەبێ
تیپی سەربازیی "سوهەیل حەسەن"ی سەر بە سوپای سوریا تەیار بە هەموو کەرەستەیەکی جەنگی هاتە نێو شاری حەماه و لە مەیدانی "سەباهی"دا لە ڕێگای بەرەو جادەی حەلەب سەقامگیر بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.
گرتنی گرووپێکی تیرۆریستیی لە دەڤەری باکووری لازقیەهێزەکانی سوپای سوریا، چەن تیرۆریستی تەکفیرییان گرتووە کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە نێو یەکێک لە بنکەکانی سوپا لە میحوەری شارۆچکەیەک لە دەڤەری لازقییە.
ئەنوسەیرات لە ژێر بۆردومانی قورسی سوپای تیرۆرداسەرلەبەیانی ئەمڕۆ داگیرکەرانی زایۆنی باکووری نوسەیراتی غەززەیان دایە بەر پەلامارێکی قورسی تۆپخانەیی.
خرۆشی لایەنگرانی فەلەستین لە لەندەنلایەنگرانی مافەکانی گەلی فەلەستین لە ئینگلیز دوێنێ بۆ هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، دیسان شەقامەکانی لەندەنیان کردە بنکەی خەباتی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی.
دابەشکرانی یارمەتییەکانی مانگی سووری ئێران لە لوبنان
دابەشکردنی یارمەتییەکانی ڕێکخراوی مانگی سووریای ئێران لە ناوچە باکووری و باشوورییەکانی لوبنان بەتایبەت لە ناوچەی زاحییەی بەیرووت بەردەوامە.
سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخران
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخراون و هێزە ئەمنییەکانیش ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر پێشهاتێک.
ترەمپ هەڕەشەی کرد لە بریکس
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا بە هەڕەشە لە وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس وتی کە بێتوو ئەوانە بیانهەوێ پاشەکەوتی دراوی وەک خەنیمێک بۆ دۆلار بێننە مەیدانەوە، ئەوا بەرەوڕووی باجی ١٠٠% دەبنەوە.