کانونی یه‌که‌م 02, 2024 09:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 11:30

پێداگری لە سەر داکۆکیی هەمەلایەنەی ئێران لە سوریا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا پێیداگرت لە سەر بەردەوامبوونی هەڵوێستی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ داکۆکیی هەمەلایەنە لە حکومەت، گەل و سوپای سوریا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکەدا. 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێستۆرانتێکی دیمەشق

وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سوریا لە دیمەشق، لە ڕێستۆرانتێکی ئەم شارەدا بینراوە. ئەم کردەوەی وەدزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدا کە تیرۆریستان لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا پەلامارێکی بەربڵاویان بۆ سەر ناوچەگەلێکی سوریا دەستپێکردووە، سەرنجێکی زۆری بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە.

 

هێرشی قورسی سوپای سوریا بۆ سەر تیرۆریستان

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە؛ سوپای سوریا لە جادەی حەڵەب بەرەو دیمەشق هێرشێکی قورسی کردۆتە سەر تیرۆریستان و ناوچەگەلێکی بەربڵاویشی لە ژێر چنگیان دەرهێناوە.

 

داننانی کاربەدەستی پێشووی ئیسراییل بە جەنایەتی جەنگی لە غەززە

مووشە یەعالوون وەزیری شەڕی پێشووتری ئیسراییل بە داننان بە هەوڵەکانی ئەم ڕژێمە بۆ پاکتاویی نژادی لە کەرتی غەززە وتی کە سوپای ئیسراییل لە شەڕی دژ بە فەلەستینییەکاندا لە کەرتی غەززە ژینۆسایدی ئەنجامداوە.

 

تیاچوونی تانک و شۆڤەڵی ئیسراییلی  بە دەستی هێزەکانی قەسام

لقی سەربازیی حەماس رایگەیاندووە کە لە هەڵمەتەکانی ئەمدواییەیدا بۆ سەر داگیرکەران، شۆڤەڵێکی سەربازیی ئیسراییلی و تانکێکی مێرکاوای لە باکووری غەززە تیابردووە و هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی هایبریدیشی دژ بە هێزەکانی سوپای تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ئەنجام داوە.