دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 02-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
کوژرانی ٣٢٠ تیرۆریست لە سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا
سوپای سوریا بە یارمەتیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٠ تیرۆریستی لە پارێزگاکانی ئیدلیب، حەماه و حەڵەب کوشتووە و ٦٣ کەرەستەی جەنگیشی تیابردووە.
ئازادکرانی چەن شارۆچکەیەک بە دەستی سوپای سوریا
ژێدەرە سورییەکان باسی پێشڕەویی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە دەڤەری حەماه، ئازادکرانی چەن شارۆچکە و گوندی ئەم ناوچەیە لە ژێر چنگی تیرۆریستان و کوژرانی دەیان تیرۆریستیان کردووە.
کوژرانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام
گرووپە تیرۆریستییەکان باسی کوژرانی فەرماندەری سەربازیی هەیئەتی تەحریروشام(ئەنوسرە)ـیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە " أبوذر محمبل" لە پەلاماری سوپای سوریادا بۆ سەر دەڤەری ڕۆژاوایی حەڵەب کوژراوە.
نەتانیاهۆ نەیویست بگاتە تەبایی لەسەر ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان
ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی دانی نا بە تەگەرەنانەوەی کابینەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە لە بەردەم ڕێککەوتنی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ حەماس و وتی کە کابینەی نەتانیاهۆ پێشیگرت بە دەسڕاگەیشتن بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حەماس سەبارەت بە ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی.
هێرشی هێزی یەمەنی بۆ سەر پاپۆڕ و گەمییە ئەمریکاییەکان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزەکانی ئەم وڵاتە شەوی رابردوو بە ١٦ مووشەکی بالستیک و درۆنی جەنگی، دژەپاپۆڕێک و ٣ گەمیی ئەمریکایان لە دەریای عەرەب پێکا.
پێداگریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی دژ بەم وڵاتە
سەرۆکوەزیران و فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی عراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە عێراق بەرەنگاری هەر هەڕەشە و مەترسییەک دەبێتەوە کە لە سەر خاک و سەروەریی ئەم وڵاتە بێ.