دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 03-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
01
شەهیدبوونی دەیان فەلەستینی دیکە
سەرچاوە پزیشکییەکان: لەئەنجامی هێرشی دوێنێی سوپای رژێمی زایۆنیی بۆسەر غەزە ، پترلە ٥٠ فەلەستینی شەهید بوون
02
درێژەی پەلاماردانی لوبنان
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان: لەئەنجامیی هێرشی ئاسمانیی دوێنێ شەوێی رژێمی زایۆنیی بۆسەر باشووری لوبنان، ٩ کەس شەهید بوونە و ٣ی دیکەش بریندارن
03
زاڵبوونی سوپای سوریا بەسەر خناسەر
سوپای سوریا: لەدوای وەشاندنیی زەبرێکی قورس لە تێڕۆریستە تەکفرییەکان، ناوچەی خناسەری ریفی خوارووی حەڵەب رزگار کرایەوە
04
ئاوارەبوونەوەی عەفرینییەکان
لە دوێنێوە ٢٠٠ هەزار عەفرینی نیشتەجێی شەهبا، سەرلەنوێ ئاوارە بوونەوە و شەهبا جێدەهێڵن
05
عەڕاقچی: شەڕی سوریا بۆکەس سودی نەماوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕایەدارانی سوریاوتورکیا لە ئیکس نووسی : ڕای هەمومان ئەوەیە کە شەڕیکی دیکە لە سوریا دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی تێڕۆریزم لە وڵاتانی دەورووبەر
06
دانیشتنی بێئەنجامیی پەرڵەمانی هەرێم
دوێنێ یەکەم دانیشتنیی شەشەمین خولی پەرڵەمانی هەرێم بەڕێوەچوو بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرا و ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە ، بۆ رۆژێکی دیکە دواخرا
07
هەڕەشەی ترامپ لە خۆڕاگریی فەلەستین
دۆناڵد ترامپ دوێنێ بەفەرمی رایگەیاند: بێتوو تا ٢٠ ژانوییە و بەرلە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنیی ، گیراوە زایۆنیستەکانی غەزە بەرنەدرێن ، لێکەوتەکانیی ، رۆژهەڵاتی ناڤین دەکاتە جەهەندەم