دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 03-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
01
زەبری کوشندە لە تێڕۆریستان
چاودێری سوریا: سوپای سوریا هەوڵی تێڕۆریستان بۆ پێشڕەوی لە چەن شوێنی باکووری حمای پوچەڵ کردەوە
02
پشتیوانیی لە سوپای سوریا
یارمەتییەکانی هاوپەیمانانی سوپای سوریا گەیشتنە خاکی ئەووڵاتە
03
ناوچەی جیاکەرەوە لە غەزە
رۆژنامەی یەدیعود ئاحاڕونوت: سوپای ئیسڕائیل خەریکی تەواوکردنی پڕۆژەی ناوچەی جیاکەرەوە لە غەزە دایە و رایگەیاندووە هەرکەس بچێتە نێویی ، تەقەی لێ دەکرێ
04
پێداگریی بەغدا لەسەر گیرانی ناتانیاهۆ و گاڵانت
وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد بڕیاری گرتنی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و یوئاو گاڵانتی وەزیری پێشووی جەنگی رژێمی زایۆنیی جێبەجێ بکرێت
05
نامەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەنامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی و ئەنجومەنی ئاسایش نووسیوییەتی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران لەژێر چاوەدیریی ئێن پی تی دایە و سازکردنی چەکی ئەتۆمی قەت تەمای ئێران نەبووە
06
بڕانی موچەی بەهەزاران کورد
حکومەتی عێڕاق: کوردانی کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ وەرگرتنەوەی موچە ، دەبێ بەپێی بڕیاری پەسەندکراو، دۆخی دارایی خۆیان دیاری بکەن
07
یارمەتی نوێ بۆ ئۆکڕاین
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بایی ٧٢٥ ملوێن دۆلار چەک و یارمەتی سەربازیی دەدەینە ئۆکڕاین