دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 02-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 16:30
پێداگریی ئێران لە سەر هاوئاراستەبوونی وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە تیرۆریزم
سەرۆک کۆماری ئێران لە وتووێژی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیداگرت لە سەر پێویستیی هاوئاراستەبوونی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پێشگری بە سەرهەڵدان و هێزگرتنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.
بەشار ئەسەد: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم یارمەتیدەری پاوەجێی ناوچەکە دەبێ
"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سوریا لە دیداری "عەباس عەراقچی"ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و تیابردنی داڕشت و بنەبڕکردنی سەرچاوەکانیان، نەک هەر یارمەتیی سوریا دەدات، بەڵکوو یارمەتیدەریش دەبێ بۆ پاوەجێی، ئاسایش و ئارامیی هەموو وڵاتانی ناوچەکە.
ئالبا هەوڵ بۆ پارچەپارچەکردنی سوریای شەرمەزار کرد
وڵاتانی ئەمریکای لاتینی ئەندامی یەکێتیی ئالبا لە بەیانامەیەکی فەرمیدا ، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خەڵک و حکومەتی سوریا، کردەوەگەلی جەنایەتکارانەی تیرۆریستی بۆ پارچەپارچەکردن و تیابردنی ئەم وڵاتەیان شەرمەزار کرد.
بەردەوامیی ژینۆسایدی فەلەستینییەکان و بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی کەرتی غەززەسوپای ڕژێمی زایۆنی لە ٤٢٣ـەمین ڕۆژی ژینۆساید لە کەرتی غەززە بە پەلاماری قورسی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان و ئۆردوگاکانی ئاوارە فەلەستینییەکان بەردەامە لە کوشتاری زیاتری خەڵکی مەدەنیی فەلەستینی.
ژەنەراڵی زایۆنی: هێزەکانی ئیسراییل وەڕەز بوون/ نەتانیاهۆ و هالێوی لە پۆستەکەیان بکشێنەوە
ئیسحاق بریک ژەنەراڵی خانەنشینی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژە بە ماندوویی زۆری هێزی سەربازیی ئەم ڕژێمە لە شەڕی غەززە پێیداگرت کە نەتانیاهۆ هیچ ئاسۆیەکی ستراتژیکی لەم شەڕەدا نییە و دەبێ لە پۆستەکەی بکشێتەوە.
ئەمریکا هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر دژەپاپۆڕەکەی خۆی پشتڕاست کردەوە
فەرماندەرێتی ناوەندیی تیرۆریستیی سوپای ئەمریکا هێرشی مووشەکیی سوپای یەمەن دژ بە گەمی و دژەپاپۆڕەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی باشووری یەمەنی پشتراست کردەوە.