کانونی یه‌که‌م 03, 2024 12:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

01

بنپێکردنی ئاگربەس

رژێمی زایۆنیی لەپاش راگەیەندرانی ئاگربەسیش، بەردەوامە لەسەر پەلامارەکانیی بۆسەر لوبنان و دوێنێ شەو ٩ لوبنانی شەهید و سێی دیکەشی بریندار کرد

02

کوژرانی تێڕۆریستان لە سوریا

وەزارەتی بەرگریی سوریا: لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی  و موشەکیی ئەووڵاتە و رووسیا بۆسەر تێڕۆریستان لە دەورووبەری ئیدلیب و حما، ژمارێک تێڕۆریست کوژران

03

کاردانەوەی حیزبوڵڵا

جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حیزبوڵڵا: لێدوانی ترامپ لەبارەی گیراوە زایۆنیستەکان لە غەزە ، بنپێکەری سیاسەتەکانی ئەمریکا و بەپێچەوانەی بانگەشەکانیی خۆی ، لەکاتی هەڵبژاردن دایە

04

پاڵپشتیی رووسیا لە سووریا

گوتەبێژی کرملین: رووسیا بەردەوام دەبێ لەسەر داکۆکیی لە بەشار ئەسەد و هەڵوێستی خۆی بە گوێرەی گۆڕانکارییەکانی سووریا، دیاریی دەکات

05

٢٨مین دانیشتنیی "ئێکۆ" لە ئێران

٢٨مین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووریی ناسراو بە ئێکۆ ئەمڕۆ لە مەشهەد بەڕێوەچوو

06

تورکمان زیاتر لە وەزارەتێکی دەوێت

مۆنا قەهوەچی ئەندامی پەرڵەمانی کوردستان: ئێمە وەکوو پێکهاتەی تورکمان، وێڕای پشتیوانیمان لە کوردستانی عێراق ، داوای زیاتر لە وەزارتێکیش لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین

07

 درێژەی خۆپیشاندان لە جۆرجیا

هەواڵدەری ڕیانووستی رووسیا: پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوەی جەماوەری ناڕازیی، لە تفلیسی پێتەختی جۆرجیا، ئاویی بەکارهێنا