کانونی یه‌که‌م 04, 2024 08:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 11:30

 

1

لەناو بردنی بنکەی تەحریروشام

ئەرتەشی سووریا لە بەیاننامەیکدا باسی لەناو بردنی بنکەی ئوپڕاسیونی گرووپی تیرۆریستی  تەحریروشام و سێ هەماری چەکەمەنی و دەیان کەرەستەی زرێیی ترۆریستانی کرد 

2

 پدرسون : سووریا ڕێگاچارەی سەربازی نییە

گیەرپدرسۆن نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کاروباری سووریا بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە تەحریروشام گروپێکی تیرۆریستیە جەختی کرد کێشەکانی سووریا پێویستی بە ڕێگاچارەی سەربازی نییە

3

سووریا : ئیسرائیل هۆکاری بەدی هاتنی دۆخی سووریایە

قەسی زەحاک نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد ڕژێمی زایونیستی لە ڕێگای دەسدرێژکاریگەلی بە دوای یەکی سەربازی بۆسەر خاکی سووریا بەنیازی پەلامارکردنە سەر سووریایە

4

ئێران پشتیوانی حکومەت و خەڵکی سووریایە

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد : تاران بەردەوام لاگری حکومەت و خەڵکی سووریایە لە خەبات بە دژێ تیرۆریستان

5

ئەمریکا پشتیوانی تیرۆریستانە

واسیلی نەبنزیا باڵوێزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی : تیرۆریستاتن لە سووریا لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە پشتیوانی دەکرێن

 

6

60هەزار فەلەستینی دانیشتووی ناوچە باکووریەکانی کەرتی غەزە لە بەردەم مەترسی مردن دان

مەحموود بەسەل وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاری غەزە وتی : 60 هەزار فەلەستینی دانیشتووی ناوچە باکوورییەکانی کەرتی غەزە لە بەردەم مەترسی مردن دان

 

7-

 

سودانی : بەغدا لە هەمبەر دۆخی سووریابێ دەنگ نابێ

موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد کە وڵاتەکەی هیچکات ڕێگانادات کە شوێنهاتە مەترسیدارەکانی سووریا کاریگەری نەرێنی دابنێت لەسەر دۆخی عێراق و عێراقیش بێ دەنگ نامێنێ