کانونی یه‌که‌م 04, 2024 14:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

1-

زەبری فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا و سووریا لە تیرۆریستان

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسیا و سووریا ئەمڕۆ چوارشەمە بنکەی تیرۆریستانیان لە ناوچەی کەفەردان لە پارێزگای ئیدلەب بە توندی  بۆردمان کرد کە لەو پەلامارەدا دەیان تیرۆریست کوژران و بریندار بوون و یازدە خۆفڕی تیرۆریستیش لەناوچوون 

2

پیلانی نوێ دژی سووریا 

زاگرۆس هیوا وتەبێژی  کەجەکە وێڕای ئاماژە بە پیلانی نوێ ئەمریکا ئینگلیز و ڕژێمی زایۆنی  بۆ دابەش کردنی سووریا ڕایگەیاند ئەوان هەروا بە نیازن لە کوردەکان وەک ئامێرێک بۆ مامەڵە لە گەڵ تورکیا کەڵک وەربگرن

3

زەبری نوێ گوردانەکانی قەسام لە ئەرتەشی تیرۆر

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس لە خولی دووهەمی ئوپڕاسیونی تۆڵە کردنەوە لە ئەرتەشی تیرۆر و لە بۆسەیەکدا دژی چەکدارەکانی ئەرتەشی تیرۆر  لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح زەبرگەلێکی قورسیان لە زایۆنیەکان دا

4

 درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی

ڕژێمی زایۆنیستی  لە چوارسەد و بیست و پێنجەمین ڕۆژی دەسدرێژکاری خۆی بۆ سەر غەزە لە دوو جەنایەتی جیاجیادا 36 فەلەستینی شەهید و 96کەسی دیکەشی بریندار کرد

5

ئوپڕاسیۆنی دژە زایۆنی یەمەن و خۆڕاگریی عێراق

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن باسی لە بەڕێوەبردنی سێ ئوپڕاسیونی هاوبەش کرد لەگەڵ خۆڕاگری عێراق دژی ئامانجەکانی داگیرکەرانی زایۆنیستی

6

حوکمی زیندان بۆ ناڕازیانی دژە زایۆنیستی لە تورکیا

دادگایەک لە تورکیا بڕیاری زیندانی کردنی بۆ   9 ناڕازی دژە زایۆنی دەرکرد کە لە وتاردانی ئەم دواییە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ئەستەمۆڵ کێشەیان ساز کرد بوو

 

7-

گوترش: دۆخی غزە سامناکە

ئانتونیو گوترش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی :دۆخی غەزە  سامناکە و دانیشتووانی پێویستیان بە یارمەتی خێرا هەیە.