دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 04-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 21:00
1
زۆربوونی ژماری شەهیدانی بۆردومانەکەی خان یونس
ژماری شەهیدانی بۆردومانەکەی دوێنیی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوچەی مەواسیی خان یونس گەیشتە زیاتر لە ٣٠ کەس.
2
سەقامگیربوونی تۆکمەوتەواوی هێزی سوری لە دەڤەری حەماه
شەوی ڕابردوو ژێدەرێکی سەربازیی سوریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە بنکەکانیاندا لە دوور و نزیکی شاری حەماه و لە هەموو ئاراستەیەکدا سەقامگیر بوونە.
3
١٢٠ تیرۆریست لە سوریا کوژران
ژێدەرە سورییەکان باسی هێرشی قورسی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سوریا دژ بە بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی "کەفەردان" هەڵکەوتوو لە پارێزگای "ئیدلیب"ـیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشانەدا ١٢٠ تیرۆریست کوژراون و یان بریندار بوونە.
4
سوودانی داوای داهاتی نەوتی هەرێم دەکات
سوودانی دوێنێ رایگەیاند: هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی یاسای بودجە، داهاتی خۆی نانێرێ بۆ بەغدا، کەوایە ئێمەیش ئیتر هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرین بۆ هەولێر.
5
مۆسکۆ وەڵامی کردەوەکانی ئەمریکا دەداتەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وشداری دا کە مۆسکۆ وەڵامی هەرچەشنە کردەوەیەکی دنەدەرانەی حکومەتی ئێستای ئەمریکا دەداتەوە.
6
وەزیری بەرەڤانیی کۆریای باشوور لە پۆستەکەی کشایەوە
هەواڵدەریی یونهابی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە "یون سووک یول"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە نامەی لەکارکشانەوەی "کیم یونگ هیون"ی وەزیری بەرەڤانیی پەسەن کردووە.
7
هەشتەمین زێڕی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکانی نابیسایان
لە درێژەی ڕکابەرایەتییەکانی ڕاکردن و مەیدانیی دەیەمین خولی یارییە ئاسییایەکاندا لە وڵاتی مالیزیا، ئەمیرحسێن زارع لە هاویشتنی دیسکدا توانی هەمشتەین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێران بە دەست بێنێ.