کانونی یه‌که‌م 05, 2024 08:42 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

زۆربوونی ژماری شەهیدانی بۆردومانەکەی خان یونس

ژماری شەهیدانی بۆردومانەکەی دوێنیی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوچەی مەواسیی خان یونس گەیشتە زیاتر لە ٣٠ کەس.

2

سەقامگیربوونی تۆکمەوتەواوی هێزی سوری لە دەڤەری حەماه

شەوی ڕابردوو ژێدەرێکی سەربازیی سوریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە بنکەکانیاندا لە دوور و نزیکی شاری حەماه و لە هەموو ئاراستەیەکدا سەقامگیر بوونە. 

3

١٢٠ تیرۆریست لە سوریا کوژران

ژێدەرە سورییەکان باسی هێرشی قورسی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سوریا دژ بە بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی "کەفەردان" هەڵکەوتوو لە پارێزگای "ئیدلیب"ـیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشانەدا ١٢٠ تیرۆریست کوژراون و یان بریندار بوونە.

4

سوودانی داوای داهاتی نەوتی هەرێم دەکات

سوودانی دوێنێ رایگەیاند: هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی یاسای بودجە، داهاتی خۆی نانێرێ بۆ بەغدا، کەوایە ئێمەیش ئیتر هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرین بۆ هەولێر. 

5

مۆسکۆ وەڵامی کردەوەکانی ئەمریکا دەداتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وشداری دا کە مۆسکۆ وەڵامی هەرچەشنە کردەوەیەکی دنەدەرانەی حکومەتی ئێستای ئەمریکا دەداتەوە.

6

وەزیری بەرەڤانیی کۆریای باشوور لە پۆستەکەی کشایەوە

هەواڵدەریی یونهابی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە "یون سووک یول"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە نامەی لەکارکشانەوەی "کیم یونگ هیون"ی وەزیری بەرەڤانیی پەسەن کردووە.

7

هەشتەمین زێڕی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکانی نابیسایان

لە درێژەی ڕکابەرایەتییەکانی ڕاکردن و مەیدانیی دەیەمین خولی یارییە ئاسییایەکاندا لە وڵاتی مالیزیا، ئەمیرحسێن زارع لە هاویشتنی دیسکدا توانی هەمشتەین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێران بە دەست بێنێ.