دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 05-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١- ئۆردوگای ئەلبەریج لە کەرتی غەززە بۆردومان کرا
سەرلەبەیانیی٤٢٥ـەمین ڕۆژی پەلاماردرانی غەززە، سوپای داگیرکەری ئیسراییل خوێندنگەیەکی پێکا کە ئاوارەکانی ئۆدروگای پەنابەرانی ئەلبەریجی لە خۆدا جێ کردبوویەوە و هەروەها گوللەبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی قورستر کرد.
٢- پێشڕەویی تازەی سوپای سوریا بەرامبەر بە تیرۆرستان
سوپای سوریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا توانی بە تەواوەتی دەست بگرێ بە سەر حەماه و هەروەها هەڵمەتی هێرشبەرانەی خۆی بۆ ئازادکردنی شاری حەڵەب دەست پێ بکات.
٣- وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە سبەی سەفەرێکی فەرمی هەبێ بۆ عێراق و لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچە و باروودۆخی سوریا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای بەغدا دیدار بکات.
٤- داخوازی پاشای ئۆردۆن بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بە غەززە«عبدالله الثانی بن الحسین الهاشمی» پاشای ئۆردۆن سەرلەبەیانی پێنجشەممە خوازیاری وەبن گوشارنانی ئیسراییل بوو بۆ گەیشتنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە.
٥- هێزی زەوینیی سپای پاسداران لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە
سەردار پاکپوور فەرماندەری هێزی زەوینیی سپا وتی: مانۆڕی شەهیدانی ئاسایش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئامادەیی و یەکپارچەبوونی یەکەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە مەترسییەک نیشان دا.
٦- جەژنی مێهرێگان تۆماری جیهانی کرا
جەژنی مێهرێگان وەکوو بیست و پێنجەمین ئێلێمانی میراس و کەلەپووری فەرهەنگیی هەستپێنەکراوی ئێران لە کۆمیتەی نێودەوڵەتیی کەلەپووری فەرهەنگیی یۆنسکۆدا لە پاراگۆڤا تۆمار کرا.
٧- فەرماندەری حکومەت نزامیی کۆریای باشوور لە پۆستەکەی کشایەوە
"پارک ئان سوو" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور و فەرماندەری حکومەت نزامی لە پۆستەکەی کشایەوە و داخوازەکەیشی قەبووڵکرا.