کانونی یه‌که‌م 06, 2024 08:43 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

پێشڕەویی سوپای سوریا لە دەڤەری حەماه

ژێدەرێکی سەربازیی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوشی سەرانسەری حەماه لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سوریادایە، راشیگەیاند: بانگەشەی ژمارێک تۆڕی ڕاگەیاندن سەبارەت بە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو ئەم شارە درۆ و دەلەسەیە.

02

وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوشانە میسرییەکەی

عەراقچی لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، پێیداگرت لە سەر سیاسەتی پاوەجێی ئێران سەبارەت بە داکۆکی لە حکومەت، سوپا و گەلی سوریا لەپێناو خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکاندا.

03

قاڵیباف: دەبێ بەرامبەر بە زایۆنییە منداڵکوژەکان ڕاوەستین

سەرۆکی مەجلیسی ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی شەهیدانی بێناو و نیشان وتی: هەموان جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان بینی، ئەوانەی دوورن لە ئینسانییەت، دەبێ بەرامبەریان ڕاوەستین. 

04

ڕەخنەی توندی ئاری هەرسین لە یەکێتی

ئاری هەرسین رایگەیاند: یەکێک لە کێشەکان لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ هەولێر. ناوبراو وتیشی: ئەو کەسانەی دەڵێن داهاتەکە دەگەڕێتەوە، خۆیان بەشدارن لە حکومەتدا.

05

حکومەتی فەرەنسا هەڵوەشایەوە

پەرلەمانی فەرەنسا شەوی رابردوو بە زۆرینەی دەنگ، متمانەی لە کابینەی ئەم وڵاتە سەندەوە؛ سەرۆکوەزیران وەلانرا و کابینەی فەرەنسا بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا هەڵدوەشێتەوە.

06

وەنەوزبردنی بایدێن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەرانی ئەفریقاییدا

لەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە سەفەرەکەی بایدێن و لە کاتی ئامادەبوونی لە پشت مێزی دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی ئەفریقایی بڵاو بۆتەوە، بایدێن تەقەلایەکی زۆر دەکات بۆ کراوە ڕاگرتنی چاوەکانی، بە دەست دەموچاوی دادەپۆشی، بەڵام هەر چاری وەنەوزبردنی ناکات. 

07

تەقەتفەنگ لە خوێندنگەیەکی ئەمریکادا

بە قسەی کاربەدەستانی ئەمریکایی، دوابەدوای تووند و تیژیی بێ بڕانەوە لە خوێندنگەکانی کالیفۆرنیادا، پیاوێکی چەکبەدەست تەقەی لە دوو خوێندکاری خوێندنگەیەکی مەسیحی کرد لەم ئەیالەتەدا و هەردوویانی بریندار کرد.