دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 06-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
سەندنەوەی ناوچەکانی باکور و باکووری ڕۆژئاوای حەما لە دەستی تیرۆریستان
سوپای سوریاتیپی 87ی هێزە تایبەتەکان، فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و چیای زەین ولعابیدەینی لە باکور و باکوری ڕۆژئاوای حەما لە دەستی تیرۆریستان سەندەوە
2-
حیزبوڵڵا وەڵامی پێشێلکردنی ئاگربەستی زایۆنیەکان دەداتەوە
"حەسەن عزەدین" ئەندامی پەرلەمانی لوبنان وتی: سەبر و لێبوردەیی سنوورێکی هەیە و حیزبوڵڵا لە هەمبەر پێشێلکردنی ئاگربەس لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە بێدەنگ نابێت و وەڵامی زایۆنیستەکان دەداتەوە.
3-
درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستینیەکان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا بۆی یەکەم جار ڕایگەیاند کە جەنایەتی ڕژێمی زاِیۆنی دژی غەزە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان جینوسایدە
4-
شەهیدکردنی ٥٢٥ وەرزشوانی فەلەستینی
ئەنجوومەنی باڵای وەرزش و لاوانی فەلەستین ڕایگەیاند کە "لە ٧ی ئوکتوبری ساڵی ڕابردووەوە لە غەززە، ٥٢٥ یاریزانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێ شەهید بوون، لەو ژمارەیەش ٩١ منداڵ و ٢٥١ گەنج و ١٠٣ شەهید سەر بە فیدراسیۆنەکانی ئۆلە مپیک و ٨٠ کەسی دیکەشیان وەرزشوانانی بەناو بانگی وەرزش بوونە
5-
سوریا بۆ عێراق گرینگە
جەعفەر حوسێنی، وتەبێژی سەربازیی حیزبوڵڵای عێراق لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی تاقمی تیرۆریستی تەحریرو شام سەبارەت بە عێراق و گەلەکەی، وتی: پێویستە بزانی سوریا چەندە بۆ عێراق و نەتەوەی ئیسلامی گرینگە ، و دەسەڵاتەکەمان ەێزمەندانە ئێوە و بەکرێگیراوەکانتان و لایەنگرانی بیانیتان دەکاتە ئامانج”.
6-
ئەمریکا ناتوانێ جینوسایدی زایۆنیەکان ڕەت بکاتەوە
ڕەشیدە تەلیب، ئەندامی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، وتی: هاوکارەکانم چیتر ناتوانن جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە فەلەستینییەکان ڕەت بکەنەوە و پێویستە واشنتۆن ئیسرائیل بخاتە ژێر سزای ئابوورییەوە.
7-
مەکرون دەس لەکارکێشانەوەی خۆی ڕەت کردەوە
دوای ڕووخانی حکومەتی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا دیاری دەکات و ڕەتیکردەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕەت کردەوە