کانونی یه‌که‌م 06, 2024 08:43 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

جەختی عێراقچی لەسەر دیپلوماسی ناوچەیی بۆ کونتڕوڵ کردنی قەیرانی سووریا

سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەرە ناوچەییەکەی بۆ سوریا و تورکیا ئەمڕۆ هەینی گەیشتە بەغدا و لە دیداریدالە گەڵ فواد حسین هاوتای عێراقی خۆی جەختی کرد لەسەر دیپلوماسی ناوچەیی بۆ کونتڕوڵ کردنی قەیرانی سووریا

2

بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر لازقیە

سەرچاوە مێدیاییەکان باسی بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستانیان کرد بۆسەر لازقیە لە لایەن ئەرتەشی سوریاوە و ڕێکخستنەوەی هێزەسەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە دەڤەری حەما و تێکهەڵچوونیان لە گەڵ تیرۆریستان و زەبر وەشاندن لە تیرۆریستان

3

شەهیدبوونی دەیان فەلەستینی

لە پەلاماری ئەرتەشی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان و دەوروبەری لە باکووری غەززە، لانیکەم ٣٠ فەلەستینی کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

4

زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە ئەرتەسی تیرۆر لە نابلوس

 تیپی نابلوس سەر بە گوردانی  قودس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، خەباتکارەکانی لە بۆسەیەکدا لە نزیک میحوەری حەششاشین لە کەمپی بەلاتە بە تەقاندنەوەی بۆمب  زەبرێکی قورسیان لە ئەرتەشی تیرۆر وەشاندووە.

5

تیرۆرهاندەری ڕووداوەکانی سووریایە 

فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، کاتێک تاقمە تیرۆریستییەکان هاندەری ڕووداوەکانی سووریان ناتوانین  بێدەنگ بمێنینەوە

6

 هێزمەند کردنی هێزەکانی سنووروانی عێراق 

قەیس ئەلمەحمەداوی  فەرماندەی ئەرکانی  ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە میانەی سەردانێکی مەیدانیدا بۆ هێڵی سنووری نێوان عێراق و سوریا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هێڵێکی بەرگری یەکپارچەی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دروستکردووە و هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان.

7

چارەسەری سیاسی تاکە ڕێگایە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ، چارەسەری سیاسی تاکە ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا  ڕایگەیاند: بەغدا ئامادەیە بەشداریی لە  ڕێککەوتنی پاراستنی خاک و سەروەریی سوریا  بکات .

8-

ڕەخنەی سودانی لەپابەندنەبوونی هەولێر بەبەڵێنەکانی

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان پابەند نییە بە یاسای بودجە و داهاتی نەوتی خۆی ناگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا، بۆیە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران نانێرێت.