کانونی یه‌که‌م 07, 2024 03:49 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

 بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، عێراق و سوریا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران عێراق و سوریا دوای دانیشتنی سێ لایەنە لە بەغدا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەموو جۆرەکانی تیرۆریست کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە دیاری کراون ئیدانە کرد و جەختیان کرد لەسەر هەوڵی بە کۆمەڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی

2

 ئامانجی زایۆنیەکان گۆڕینی سووریایە بۆ بنکەی تیرۆر

 سەیید عەباسی عێراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلئەولای عێراق ڕایگەیاند: ئامانجی هەماهەنگی نێوان تیرۆریستان و ڕژێمی زایۆنی ئەوەیە کە سوریا بکرێتە بنکەی تیرۆر کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی تەواوی  ناوچە"

3

 ڕێککەوتنی سووریا لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە

دوای ڕێککەوتنی هێزەکانی هەسەدە لە گەڵ ئەرتەشی سووریا ، هێزەکانی هەسەدە لە دەیرئەزور هەتا ئەلمەیادین و بووکەماڵ لەناوچە سنووریەکان لە گەڵ عێراق جێگیر دەبن بەڵام ناچنە ناو دەیرئەزورو مەیادین و بووکەماڵ 

4

 ئاسۆ شەیتدپرێس : تورکیا هۆکاری قەیرانی سووریایە

هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس حکومەتی تورکیای بە هۆکاری سەرەکی پەلاماری  تەحریروشام و ئەرتەشی ئازاد دژی حکومەتی ناوەندیی و کوردەکانی سوریا زانی

5

درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر

لە چوارسەد و بیست و هەشتەمین ڕۆژی شەڕی غەزە و لە پەلاماری ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر دەڤەری ئوردوگای نوسەیرات و ناوچەکانی دیکەی غەزە  63 فەلەستینی شەهید و 30 کەسیش بریندار بوون

6

درێژەی مانگرتنی فەرمانبەران لە سلێمانی و هەڵەبجە

 لە حاڵێکداکە 70 ڕۆژ لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە مانیان گرتوە

7

 ئامادەیی مسکۆ بو وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا

 سێرگێیی ڕیابکوف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مسکۆ ئامادەی وتووێژی ڕاستبێژانە لە گەڵ واشنگتونە بەڵام دڵنیا نیە کە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرێت یان نە