دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 07-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
سەفەری عێراقچی بۆ دۆحەی قەتەر
سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕەوتی ئاستانە بە تەوەری لێکدانەوەی دوایین ڕووداوەکانی سوریا وچالاک بوونەوەی دووبارەی گرووپەکانی نەیاری حکومەت لە سوریا گەیشتە دۆحەی قەتەر
2-
کوژرانی 200 نەیاری حکومەتی سووریا
ناوەندی هاوئاهەنگی ڕووسیا باسی کوشتنی 200 نەیاری حکومەتی سووریای کرد لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و سوریا بۆسەر بنکەکان و شوێنی کۆبوونەوەی ئەوان لە پارێزگاکانی حەما ،حەڵەب و ئیدلەب
3
پەلامارەکانی ئەرتەشی تیرۆرجەنایەتی جەنگیە
نووسینگەی مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ڕاگەیندرانی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە کردەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کردنە ئامانجی شوێنی ئامادە بوونی ئاوارەکان لە غەزە جەنایەتی جەنگییە و دەبێ بەری پێی بگیردرێت
4-
بنپێکرانی دووبارەی ئاگربڕلە لایەن زایۆنیەکانەوە
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە جارێکی دیکە بە بنپێکردنی ئاگربڕ، ناوچەی دەڤەری ڕووباری لیتانی لە باشووری لوبنانی بۆردمان کرد
5-
کاریگەریی قەیرانەکانی سووریا لەسەر عێراق
باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی دابەشبوونی سوریا هێڵی سوورە بۆ بەغدا، وتی: ڕووداوەکانی سوریا کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی عێراق هەبوو، چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەش پێویستی بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی و ناوچەییە
6-
دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە پێداچوونەوە بە پرۆسە و ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە عێراق بۆ دروستکردنی پرد و قوتابخانە و تۆڕەکانی گواستنەوە ئەنجامدا.
7-
تەقینەوە لە هێزگەی کارەبای بەغدا
سەرچاوە هەواڵییە عێراقییەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند : تەقینەوەکەی هێزگەی کارەبای بەسمایەی بەغدا بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی ئەم هێزگە کارەبایە.