دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 07-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
ئوپڕاسیونی تایبەتی ئەرتەشی سووریا لە حومس
وەزارەتی بەرگری سوریا باسی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سوپای سوریای کرد لە میحوەری ئەلکبیرا-تەلبیسە-ئەلرستەن لە پارێزگای حومس بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوریا و ڕوسیا، تەقەی تۆپخانە، مووشەک و زرێپۆش و زەبر وەشاندن لە نەیارانی حکومەتی سوریا
2
حەماس: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێ بێدەنگ بێت
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی زایۆنیستەکان لە پەلاماری زەمینی و پەلاماری بە موشەک بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززەی شەرمەزار کرد و خوازیاری کوتایی دانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بێدەنگیی خۆی سەبارەت بە جینۆساید لە غەززە بوو
3
گۆترش : کارەساتی غەززە، داڕمانی مرۆڤایەتییە
ئێوارەی ڕۆژی هەینی "ئەنتۆنیۆ گۆترش" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کارەساتی غەززە داڕمانی تەواوەتی مرۆڤایەتی هاوبەشمانە. ئەم مۆتەکەیە لە غەززە دەبێت ڕابگیردرێت. ناتوانین بەردەوام بین لە پشتگوێخستنی ئەوەی کە لە غەززە ڕوودەدات.
4
درێژەی وتووێژەکانی ئێران و ڕووسیا
مەجیدی تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژەدان بە دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا وتی: لەگەڵ جێگرانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتووێژی بنیاتنەرمان هەبوو و پەرەسەندنی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان تاوتوێ کرد
.
5-
پەلاماربۆ سەربنکەی سەربازیی تورکیا
کەناڵی سۆمەریە نیوزی عێراق، بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئاسایشی ئەم وڵاتە، شەوی هەینی بڵاویکردەوە: دەوروبەری بنکەی زیلکان، کە ئەرتەشی تورکیای تێدا جێگیرە، لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ لە باکوری عێراق، لەلایەن دوو ڕاکێتی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج