کانونی یه‌که‌م 08, 2024 08:49 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

محەممەد ئەجەلالی: ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەڵبژاردەی خەڵکین

سەرۆکوەزیرانی سوریا پاش ڕاگەیەندرانی ڕووخانی حکومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی سوریاوە وتی: ئێمە لە ئەنجومەنی وەزیراندا ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەر کەسێکین کە خەڵکی سوریا هەڵیبژێرێت، داوا لە شاروومەندانیش دەکەین کە زەبر لە سامانی گشتی و حکومی نەدەن.

 

جەولانی: کاروباری وڵات درایە دەستی سەرۆکوەزیرانی پێشوو

سەرکردەی بەرهەڵستکارانی چەکداری سوریا داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد خۆ ببوێرن لە نزیک بوونەوە بە ڕێکخراو و ناوەندە حکومییەکان هەتا ڕادەستکرانی فەرمیی حکومەت لەژێر چاودێریی سەرۆکوەزیرانی پێشوو.

 

بەیاننامەی کۆتایی وەزیرانی دەرەوەی ٥ وڵاتی عەرەبی و پرۆسەی ئاستانە

وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی و پرۆسەی ئاستانە شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کرد لەسەر ئەوەی کە دەبێ سەروەریی سوریا بپارێزرێ و بڕوامان وایە بەردەوامبوونی قەیرانی سوریا مەترسییە لەسەر ئەم وڵاتە و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

 

گرووپە چەکدارەکانی سوریا خۆیان دوور بگرن لە عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا و لە کاردانەوە بە نیگەرانییەکان سەربارەت بە بڵاوبوونەوەی بازنەی پەلامارەکانی بەرهەڵستکارانی چەکداری سوریا تا نێو خاکی عێراق، پێیداگرت کە بێتوو ئەوە ڕوو بدات، عێراق بە هەموو تواناوە وەڵام دەداتەوە.

 

هەزاران کەس لە تلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد

شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە تلاڤیڤ، قودس، حەیفا، بەیروسەبع، کریات گات و نەقەب خوازیاری واژۆکرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریی غەززە بوون.

 

دەسپێبوونی خولی تازەی دانوستان بۆ پێکهاتنی حکومەت لە هەرێم

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕۆژی رابردوو ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی دیموکرات دیسان بۆ دانوستان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.