کانونی یه‌که‌م 08, 2024 12:49 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

ڕادەستکرانی دەسەڵات لە لایەن سەرۆکوەزیرانی سوریاوە بە هێزە چەکدارەکانسەرۆکوەزیرانی سوریا کە کاوباری ئەم وڵاتەی لە ئستۆدایە بۆ رادەستکردنی دام و دەزگە حکومییەکان هاوڕێ لەگەڵ بەرهەڵستکارانی چەکدار لە دیمەشقدایە.

 

نەیارانی سوریا: ئێمە ناکۆکیمان نییە لەگەڵ حکومەتی پێشوو

سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری بەرهەڵستکارانی سوریا: ئێمە لەگەڵ حکومەتی پێشوو ناکۆک نین و ئەم حکومەتە بەردەوام دەبێ لە بەجێهێنانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانی. 

ئیسراییل پێشڕەوی لە باشووری سوریای پشتڕاست کردەوەپاش ڕووخانی حکومەتی ناوەندیی سوریا وەزارەتی شەڕی ئیسراییل بە شێوەی فەرمی دەسگرتنی بە سەر ناوچەگەلێکی چیاکانی جەولانی پشتڕاست کردەوە.

 

ڕاگەیەندرانی ڕەوشی نائاسایی سوپای ئیسراییل لە سنووری سوریا

لە درێژەی هەلقۆستنەوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سای ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سوریادا، تیپی کۆماندۆیی و پاراشووتوان بەڕێکران بۆ ناوچەکانی هاوسنووری سوریا.

 

نازانین ئەسەد لە کوێیە

سەرۆکوەزیرانی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند: نازانم ئەسەد لە کوێیە و کەی سوریای بەجێهێشتووە. دوایین پێوەندیی من لەگەڵ ئەسەد دوێنێ ئێوارە بوو.

 

نەیارانی سوریا دەستیان گرت بە سەر گەورەترین بەندیخانەی دیمەشقکەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکانی «هیئت تحریر الشام» هەموو بەندکراوانی بەندیخانەی "سیدنایا"" گەورەترین بەندیخانەی شاری دیمەشقی پێتەختی سوریایان بەرداوە.

 

تەقێندرانی مووشەکی بالستیک لە یەمەنەوە بۆ ئیسراییل

ڕادیۆی سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە لە خاکی یەمەنەوە مووشەکی بالستیک بەرەو فەلەستینی داگیرکراو هاویژراوە.