دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 08-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
وەزارەتی دەرەوەی سوریا: بەردەوامین لە کار و چالاکیمان
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی تازە لە مێژووی سوریادا هەڵدەدرێتەوە تا پەیمانێکی نیشتمانی دەست پێ ببێ و سورییەکان یەکدەنگ و یەکپارچە بکات.
وەزیری ناوخۆی عێراق: هێڵی بەرەڤانیمان بەهێزتر کردووە
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە یەکەکانی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبیمان لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا سەقامگیر کردووە و هێڵی دووەمی بەرەڤانیمان داناوە.
هەڵوێستی ترەمپ سەبارەت بە ڕەوشی سوریا
ترەمپ لە لێدوانێکی عەوامخەڵەتێنانەدا وتی: سوریا وڵاتێکی ئاڵۆزە، هاوڕێمان نییە و شەڕ و کێشەیەشی پێوەندی بە ئێمەوە نییە؛ کەوایە لێیگەڕێن و خۆتانی تێهەڵمەقورتێنن. ئەم قسانەی ترەمپ بۆتە هۆی نیگەرانیی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە سوریا.
گۆڤاری فەرەنسی: سوریا تەواو شێواوە
گۆڤاری فەرەنسی "وایراڵ مەگ" : ئەو هەموو ساڵە شەڕ و کێشە، حکومەتی ئەسەدی لاواز کرد؛ تا دێت نیگەرانی لە نوقمبوونی سوریا لە ئاڵۆزی و بشێوەی وەک لیبیی پاش قەزافی زیاتر دەبێ.
هەموولایەنەکان گیانی خەڵکی مەدەنیی سوریا بپارێزن
جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە: بە خۆراک، خێوەت و سووتەمەنی فریای خەڵکی ئاتاجی سوریا کەوین. هەموولایەنەکان پێکەوە دەبێ گیانی خەڵکی مەدەنیی سوریا بپارێزن.
ئیمارات: ڕۆڵی ئێران لە ڕووداوەکانی داهاتووی ناوچەکە گرینگە
ڕاوێژکاری دیپلۆماتیکی سەرۆک کۆماری ئیمارات بە ئاماژە بە کێشە و ئاڵۆزی بێبڕانەوە لە سوریا، پێیداگرت لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی تووندو یژی و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە.