ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-01-2025 / پێداگریی پزشکیان لە سەر پەرەی پێوەندییەکان لەگەڵ تاجیکستان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پێداگریی پزشکیان لە سەر پەرەی پێوەندییەکان لەگەڵ تاجیکستان
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان پێیداگرت: دوو وڵات بەرژوەندیی هاوبەشیان زۆرە و بە واژۆکرانی ٢٣ بەڵگەی هاوکاری، پێوەندییەکانی دوو وڵات زیاتر پەرە دەستێنێ.
2
زۆر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە غەززە بە هۆی بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووی ئۆردووگای جنین لە کەرتی ڕۆژاوا و هەروەها ماڵێکی مەدەنی لە غەززە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، ٢٥ فەلەستینی شەهید بوون.
3
پێداگریی ئانڕوا لەسەر بەردەوامیی یارمەتیدانی فەلەستین
فیلیپ لازارینی کۆمیسەری گشتی ئاژانسی ئانڕوا ڕایگەیاند کەم ئاژانسە بەردەوام دەبێ لە گەیاندنی یارمەتییەکانی بە گەلی فەلەستین سەربارەی ئەو بەرتەسکیانەی کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە داسەپێندراوە
4
بەیاننامەی جەهادی ئیسلامی پاش ڕێککەوتنی ئاگربڕ
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربر ڕایگەیاند کە ئەوەی لە دەستمان بێ دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی غەززە و هەروەها بەرەوڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانی قۆناغەکانی دوای شەڕ.
5
وەدرۆخرانەوەی ڕۆڵی ئیلان ماسک لە ئازادکرانی ڕۆژنامەوانی ئیتالی
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێوەندیکردنی ئیلان ماسک بە باڵوێزی ئێران لە نیویۆرک و دەورگێڕانی لە ئازادکرانی ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی وەدرۆ خستەوە و ئەوەی بە چیرۆک گێڕانەوە و خەون و خەیاڵ هۆندنەوەی میدیاکان وەسف کرد.
6
بەردەوامیی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا
یاشار گوێلەر وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە پەلاماری هێزی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات و پەلاماری ئاسمانیان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی هێزە کوردەکان لەم ناوچەیە هەر بەردەوام دەبێت.