ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-01-2025 / خۆڕاگریی فەلەستین پاشەکشەی بە ڕژێمی زایۆنی کرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
خۆڕاگریی فەلەستین پاشەکشەی بە ڕژێمی زایۆنی کرد
دوابەدوای ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە غەززە حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکی تویتەریدا جەختی کرد ئەمڕۆ هەموو دونیا ئەوەی بۆت دەرکەوت کە سەبری خەڵکی غەززە و بەرخۆدانی خۆڕاگریی فەلەستینی ڕژێمی زایۆنی ناچار بە پاشەکشە کردووە و لە کتێبەکاندا دەنووسن کە ڕۆژێک کۆمەڵێک زایۆنی بە کارەساتبارترین جەنایەت هەزاران ژن و منداڵیان کوشت و لە ئاکامیشدا شکستیان هێنا.
2
شەهیدبوونی پەیامنێرێکی دیکە لە غەززە
ئەحمەد ئەبووڕووس براوەی خەڵاتی شارومەندپەیامنێری تایبەتی فەلەستین لە دووەم خولی فێستیڤاڵی مێدیایی سوبح لەبەر تۆمارکردن و بە جیهانی کردنی شەهیدبوونی ڕوحوڕووح شەهیدکرا.
3
پێداگریی کۆمکاری عەرەب لەسەر پێویستی چوونەدەری سوپای تیرۆر لە غەززە
ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب خوازیاری جێبەجێکرانی ڕێک و دروستی ئاگربڕ لە غەززە و چوونەدەری هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان بوو.
4
پێداگریی تاجیکستان لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران
ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: ئێمە هۆگری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێرانین.
5
شۆکی باجی سوریا لەسەر تورکیا
بڕیارەکەی تەحریروشام سەبارەت بە زیاترکردنی ٣٠٠% تا ٥٠٠% لە سەدی گومرگ و باجی سەر بەرهەمەکانی هاوردەکراو لە تورکیا بۆ نێو سووریا شۆکێکی باجیی گەورەی لە تورکیا داوە.
6
ڕەخنەی محەممەد حاجی مەحموود لە بارودۆخی ئابووریی هەرێم
محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە دانی مووچەی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتی هەرێمە و سەرباری ئەو هەموو سەرچاوەی سەرچاوەی داهات لە هەرێم هەولێر دەبێ ئەرکی خۆی بەجێ بێنێ.